به‌رپرسی لقی پارتی له‌ به‌غدا: تا ئێستا 57 کورد لە خۆپیشاندانەکانی بەغدا کوژراون و بریندارن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- به‌رپرسی لقی پارتی له‌ به‌غدا دەڵێت تا ئێستا 7 كورد له‌ خۆپیشاندانه‌كانی شاری به‌غدای پایته‌ختی عیراق كوژراون و زیاتر له‌ 50 كه‌سیش برینداربوون.

کوردپرێس:

شوان محه‌مه‌د به‌رپرسی لقی پارتی له‌ به‌غدا، به‌ده‌نگی ئه‌مه‌ریكای وتووه‌ "سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی به‌غدا به‌شدارن له‌ خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌كاندا، كورده‌كانیش وه‌كوو هه‌ر پێكهاته‌یێک به‌شدارن و تا ئێستا 7 قوربانییان داوه‌."

له‌و 7 كورده‌ی له‌ خۆپیشاندانه‌كانی به‌غداددا كوژراون، یه‌كێكیان خه‌ڵكی قه‌زای خانه‌قینی پارێزگای دیاله‌یه‌، ئه‌وانیتریان له‌ بنه‌ڕه‌تدا خه‌ڵكی ناحیه‌كانی مه‌نده‌لی و قازانیه‌ و به‌دره‌و جه‌سانن، به‌ڵام له‌ ئێستادا له‌به‌غدا نیشته‌جێن.

له‌ناو كوژراوه‌كاندا، یه‌كێكیان كچێكه‌ به‌ناوی (زه‌هرا) كه‌ دوای رفاندنی، ته‌رمه‌كه‌ی به‌كوژراوی دۆزرایه‌وه‌، یه‌كێكی تریشیان به‌ناوی (عه‌بدولسه‌لام) به‌ برینداری له‌لایه‌ن گروپیك چه‌كداره‌وه‌ گوله‌ بارانكراوه‌.

ئازاد حه‌مید شه‌فی سه‌رۆكی پێشووی ئه‌نجومه‌نی ناحیه‌ی مه‌نده‌لی، كه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ كورده‌ قوربانیه‌كانی به‌غدا كه‌س و كارین، رایگه‌یاندووه‌، "جگه‌ له‌و 7 كوژراوه‌، سه‌رووی 50 كوردی تریش برینداربوون."

وتیشی، "كورده‌كان له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانی تری به‌غداد دا خاوه‌نی هه‌ستێكی هاوبه‌شن، بۆیه‌ له‌ یه‌كه‌م رۆژه‌وه‌ به‌شدارن له‌ ناره‌زایه‌تیه‌كاندا."

به‌ پێی ئاماره‌ نافه‌رمیه‌كان، نزیكه‌ی نیو ملیۆن كوردی فه‌یلی و كه‌ڵهوری و قه‌ره‌ڵوسی نیشته‌جێی شاری به‌غدای پایته‌ختی عێراقن، كه‌ زۆرینه‌یان به‌ مه‌زهه‌ب شیعه‌ن.

News Code 96838

Your Comment

You are replying to: .
captcha