کوردپرێس: عامر ئیبراهیم، یەکێک لە چالاکوانانی کوردی ئێزدی لە سنووری شنگال، بە باس‌نیوز-ی راگەیاندووە: په‌كه‌كه بە نیازە له شنگال حزبێكی نوێ دروست بکات و ده‌یه‌وێت نوێنه‌رایه‌تیی خۆی له به‌غدا بكاته‌وه، چوونكه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانیی عێراقەوە پشتیوانی و هاوکاری دەکرێت.
هاوکات قادر قاچاخ، به‌رپرسی لقی ١٧ی پارتی دیموکراتی کوردستان له شنگال نەیشاردەوە کە هێشتا بابەتی درووست کردنی حزبێک لەلایەن پەکەکەوە رانەگەیەندراوە، بەڵام ره‌نگه هه‌وڵێک هه‌بێت كه نوێنه‌رایه‌تیی په‌كه‌كه له به‌غدا بكرێته‌وه، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی له شنگالن، چوونكه سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبین و كاریان بۆ ده‌كه‌ن".
بە دووریشی نەزانی کە پەکەکە حزبێکی نوێ لە شنگال بکاتەوە.
لەلایەن خۆیەوە ناسر هه‌ركی، ئەندامی کورد لە لێژنەی ئاسایش و بەرگریی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق راگەیاندووە: "كاتی خۆی راپۆتمان له‌سه‌ر په‌كه‌كه له شنگال داوه‌ته سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان، بۆ كردنه‌وه‌ی نوێنه‌راتی خۆیان له به‌غدا ده‌بێت مۆڵه‌تی حزبی وه‌ربگرن، به‌ڵام مۆڵه‌تیان له‌به‌غدا نییه، بۆیه هه‌وڵه‌كانیان سه‌ر ناگرێت".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment