بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە: "ئه‌و كوشتاره‌ى به‌رامبه‌ر به خۆپيشانده‌رانى سڤيل له پردى سنه‌ک و گۆڕپانى خللانى له به‌غدا كرا، تاوانى بێ پاساون".
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان به نيگه‌رانييێكى زۆره‌وه له به‌رده‌واميى رووداو و تووندوتيژييه‌كانى به‌غدا و پارێزگاكانى ديكه‌ى عێراق ده‌ڕوانێت و رایدەگەیێنێت: "له كاتێكدا پرسه و سه‌ره‌خۆشيى قووڵمان ئاراسته‌ى كه‌سوكارى قوربانييان ده‌كه‌ين و هاوخه‌ميانين، هيواى زوو چاكبوونه‌وه‌ش بۆ برينداران ده‌خوازين".
شەوی هەینی 6-12-2019 ژمارەیێک چەکدار لە گۆڕەپانی تەحریر تەقەیان لە خۆپیشاندەرانی بەغدا کرد و بەپێی زانیارییە نافەرمییەکان 16 کەس گیانیان لەدەست داوە و زیاتر لە 50 کەسی دیکەش برینداربوون.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دووپاتى ده‌كاتەوە كه "خۆپيشاندانى ئاشتيانه و سڤيل، مافێكى ده‌ستووريى ره‌وا و پارێزراوه و به هيچ شێوه‌يێک قبوڵكراو نييه ئه‌و زێده‌ڕۆييه له تووندوتيژى به‌رانبه‌ر به خۆپيشانده‌ر‌ان به‌كاربێت و بكرێنه ئامانجى ده‌ستڕێژ و هێرشى له‌وجۆره".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment