بەرهەم ساڵح لەسەر رووداوەکانی شەوی رابردووی بەغدا بەیاننامەیێکی بڵاو کردەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق، لەبارەی رووداوەکانی شەوی رابردووی پێتەختی عێراق بەیاننامەیێکی بڵاو کردەوە ئیدانەی هێرشکردنە سەر خۆپیشاندەرانی کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سه‌رۆک کۆماری عێراق له ‌به‌یاننامه‌یێکدا ڕایگه‌یاند: "ئیدانه‌ی هه‌موو توندوتیژی و به‌کارهێنانێکی هێز ده‌که‌ین به‌رامبه‌ر به ‌خۆپیشانده‌رانران و ئیدانه‌ی ڕووداوەکانی شه‌وی ڕابردووی به‌غداش ده‌که‌ین که‌ به‌وهۆیه‌وه‌ ژماره‌یێک خۆپیشانده‌ر شه‌هید بوون و ژماره‌یێکی دیکه‌شیان بریندار بوون".

به‌رهه‌م ساڵح پشتیوانیی خۆی بۆ داخوازی و مافی ڕه‌وای خۆپیشانده‌ران دووپات کرده‌وه ‌و ئاشکرای کرد: هێزه‌ ئه‌منیه‌کان به‌رپرسن له‌سه‌لامه‌تی گیانی خۆپیشانده‌ران و داموده‌زگا حکوومی و تایبه‌ته‌کان و سه‌رجه‌م چین و توێژه‌کانی عێراق، ده‌بێت ڕێگری له‌هه‌ر که‌سێکی تاوانبار و له ‌یاسا ده‌رچوو بکرێت و له ‌ڕێگه‌ی یاساوه‌ هه‌ڵسوکه‌وت له‌گه‌ڵ که‌سانی تێکده‌ر بکرێت و بدرێنه‌ دادگا و سزای یاسایی خۆیان وه‌ربگرن.

سه‌رۆک کۆماری عێراق داواشی له‌هێزه‌ ئه‌منیه‌کان کرد، ناسنامه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ ئاشکرا بکه‌ن که‌ توندوتیژی به‌رامبه‌ر به ‌خۆپیشانده‌ران ده‌که‌ن و کاری تێکده‌رانه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 96787

Your Comment

You are replying to: .
captcha