ڕێککەوتنەکەی هەرێم و عێراق مامه‌ڵه‌کردنه‌ له‌گه‌ڵ که‌سایه‌تییه‌کان نه‌ک له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌کان

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- په‌رله‌مانتارێکی کورد له‌ په‌رله‌مانی عێراق جه‌خت ده‌کاته‌وه‌ له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر رێککه‌وتنی نه‌وت به‌ بودجه‌ی هه‌رێم و به‌غدا بووه‌ یاسا ئه‌وا که‌س ناتوانێت رێگری لێبکات.

کوردپرێس: به‌هار مه‌حموود ئه‌ندامى په‌رله‌مانی عێراق له‌ فراکسیۆنى گۆڕان بە رادیۆ نه‌وای گوتووە: که‌ گرفتێک هه‌یه‌ له‌ هه‌رێم و به‌غدا ئه‌وه‌ش "مامه‌ڵه‌کردنه‌ له‌گه‌ڵ که‌سایه‌تییه‌کان نه‌ک له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌کان".

ناوبراو وتیشى "تائێستا چى رێککه‌وتن له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا کراوه‌ به‌ ئیمزا نه‌کراوه‌، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌م رێککه‌وتنه‌ش ئیمزا بکرێت ده‌بێته‌ یاسا و که‌س ناتوانێت رێگریى لێبکات و ئه‌گه‌ر رێگریشى لێبکرێت ئێمه‌ ده‌توانین تانه‌ى لێبده‌ین".

به‌پێچه‌وانه‌ى به‌هار مه‌حمووده‌وه‌، حه‌سه‌ن ئالى ئه‌ندامى په‌رله‌مانی عێراق له‌ فراکسیۆنى یه‌کێتى پێیوابوو "هه‌ر که‌سێک له‌ هه‌رێمه‌وه‌ بچێته‌ به‌غدا، نوێنه‌رایه‌تى هه‌رێمى کوردستان ده‌کات و عادل عه‌بدولمه‌هدیش نوێنه‌رایه‌تى حکوومه‌تى عێراق ده‌کرد".

حه‌سه‌ن ئالى وتیشى "رێککه‌وتنى نێوان هه‌رێم و به‌غدا ئیمزا کراوه‌ و له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێک گه‌یشتونه‌ته‌ رێککه‌وتن".

ته‌ئکیدیشی کرده‌وه‌ هه‌موو کاره‌کانى په‌رله‌مانى عێراق به‌ یاسا و ده‌ستور ده‌کرێن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 96770

Your Comment

You are replying to: .
captcha