مەسعوود بارزانی: داعش خۆی ڕێکخستۆتەوە و هەڕەشەیێکی جیدییە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دوای هێرشی چه‌كدارانی داعش له‌ شه‌وی رابردوو بۆ سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ نزیک خانه‌قین كه‌ تێیدا 3 پێشمه‌رگه‌ گیانیان لەدەست دا، مه‌سعوود بارزانی په‌یامێكی راگه‌یاند.

کوردپرێس:

ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی مەسعوود بارزانی:

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

شەوی ڕابردوو، بەهۆی هێرشی تیرۆریستان بۆ سەر پێشمەرگە لە دەوروبەری خانەقین، بەداخەوە 3 پێشمەرگە شەهیدبوون. پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی کەسوکاری شەهیدەکان دەکەین و هیوای چاکبوونەوەی خێرایش بۆ بریندارەکان دەخوازین.

پەلامارەکانی ئەمدواییەی تیرۆریستان دەرخەری ئەوەن کە تیرۆریستان خۆیان ڕێکخستووه‌تەوە و هەڕەشەیێکی جیددین بۆ سەقامگیریی تەواوی ناوچەکە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 96765

Your Comment

You are replying to: .
captcha