کوردپرێس:
یه‌نس ستۆڵتنبێرگ، ئه‌مینداری گشتیی هاوپه‌یمانیی باكووری ئه‌تڵه‌سی "ناتۆ" له كۆنگره‌یێكی رۆژنامه‌وانیدا دوای ته‌واوبوونی كاره‌كانی لووتكه‌ی وڵاتانی ئه‌ندام له ناتۆ دووپاتی كرده‌وه، وڵاتانی ئه‌ندام توانییان پارێزگاری له یه‌كڕیزیی خۆیان بكه‌ن و چاره‌سه‌ری ئه‌و ناكۆكییانه‌ش بكه‌ن، كه له‌گه‌ڵ توركیا له‌سه‌ر پلانی پارێزگاری­كردن له وڵاتانی به‌ڵتیك و پۆڵه‌ندا له هه‌ڕه‌شه‌كانی ڕووسیا هه‌یانبوو.
ئه‌مینداری ناتۆ گوتی: توركیا له نیازی خۆی بۆ به‌رهه‌ڵستیكردنی ئه‌و پلانه پاشگه‌ز بووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، به‌شداربووانی لووتكه‌ی ناتۆ له‌سه‌ر په‌سه‌ندكردنی پلانه‌كه بۆ پارێزگاری­كردن له وڵاتانی به‌ڵتیك و پۆڵه‌ندا له مه‌ترسییه‌كانی ڕووسیا رێككه‌وتن.
ستۆڵتنبێرگ پیشوازیشی له‌و هه‌نگاوه كرد و گوتی: "ئه‌و بڕیاره توانای ئێمه بۆ به‌ره‌وپێشچوونه‌كانمان و نوێكردنه‌وه‌ی هه‌ڵوێسته‌كه‌مان نیشان ده‌دات، له‌وانه‌ش پلانی به‌رگریكردن له وڵاتانی به‌ڵتیك و پۆڵه‌ندا".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، شه‌وی ڕابردوو به‌ر له به‌ستنی لووتكه‌ی ناتۆ كه له له‌نده‌ن به‌ڕێو ه‌چوو، هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی له هاوپه‌یمانێتییه‌كه كرد، كه كۆسپ ده‌خاته به‌رده‌م پلانه‌كه، تا ئه‌و كاته‌ی سه‌رجه‌م وڵاتانی ناتۆ ئاماده ده‌بن یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل "یه‌په‌گه" وه‌ك رێكخراوێكی تیرۆریستی ده‌ناسێنن.
Your Comment