کوردپرێس:
رۆژی چوارشه‌ممه، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كۆ بووه‌وه، بۆ گفتوگۆكردن ده‌رباره‌ی دوایین ده‌رئه‌نجامه‌كانی گفتوگۆی نێوان حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدراڵی تایبه‌ت به پڕۆژه‌ی بودجه‌ی ساڵی 2020 له‌لایه‌ن شاندی هه‌رێم بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا خرایه ڕوو.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، جه‌ختی له پابه‌ندبوونی هه‌رێمی كوردستان به داكۆكیكردنی له ماف و شایسته دارایییه ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه و به‌و ئاڕاسته‌یه‌ش شانده‌كه‌ی راسپارد كه به‌رده‌وام بێت له هه‌وڵه‌كانی تا په‌سه‌ندكردنی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵ كراوه له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له رێگه‌ی هه‌ماهه‌نگیكردن له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان و فراكسیۆنه‌كانی دیكه، به‌جۆرێك كه به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شی هه‌رێمی كوردستان و عێراق له به‌رچاو بگیرێت.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا له‌باره‌ی گرفتی كه‌مبوونه‌وه‌ی كاره‌بای نیشتیمانییه‌وه، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاری دا هه‌مو هه‌وڵێك بخاته گه‌ڕ بۆ باشتركردنی سه‌عاته‌كانی پێدانی كاره‌با، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پشتیوانی پڕۆژی پێوه‌ری زیره‌ك بۆ كاره‌با ده‌كات به جۆرێك له به‌رژه‌وه‌ندیی هاووڵاتییاندا بێت و رێوشوێنی توندیش به‌رامبه‌ر سه‌رپێچیكاران و ئه‌وانه‌ی زیاده‌ڕۆیی بۆ سه‌ر تۆڕی كاره‌با ده‌كه‌ن ده‌گرێته به‌ر.
Your Comment