بەپێی هەواڵی کوردپرێس ڕەحمەت سادقی سەرۆکی زانکۆی کوردستان لە پرێس کونفڕانسێکدا ڕایگەیاند زانکۆی کوردستان هەموو توانای خۆی دەخاتە گەڕ کە بە شێوەیێک لە توانای زانستیی پڕۆفیسۆر کۆچەر بیرکار سوودمەند بێت و لەو چوارچێوەیەشدا هەوڵ دەدەن بەستێن بۆ وانەوتنەوەی ئەو بیرمەندە کوردە لە ڕێگای هێڵی ئەنتەرنێتەوە دابین بکەن.
سەرۆکی زانکۆی کوردستان ئاماژەی بە مەسەلەی کردنەوەی قۆناغی ماستەری بەشی زمان و ئەدەبی کوردییش کرد و ڕایگەیاند لەم کاتەدا بەستێنی ئەوە ئامادە نەکراوە کە بەشی زمانی کوردی لە قۆناغی ماستەردا بکرێتەوە بەڵام کار لە سەر ئەو بابەتە دەکرێت.
شایانی باسە پێش دوو مانگیش بۆ جارێکی تر سەرۆکی زانکۆی کوردستان ڕایگەیاندبوو کە بڕیارە ئامادەکاری بۆ ئەوە بکەن کە پڕۆفیسۆر کۆچەر بیرکار لە زانکۆی کوردستان وانەی بیرکاری بڵێتەوە بەڵام تا ئەم کاتەش هەلی ئەو بابەتە نەڕەخساوە.
Your Comment