هەولێر و بەغدا لەسەر بوودجە و نەوت ڕێکەوتن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پەرلەمانتارێكی كوردی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، شاندی دانوستاندنكاری كوردستان لە بەغدا گفتوگۆیێكی سەركەوتوویان لەبارەی پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجەی عێراق كردووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شیروان میرزا، ئەندامی كوردی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاندووە شاندی دانوستاندنكاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا گفتوگۆیێكی سەركەوتوویان لەسەر پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجەی عێراق كردووە.

بەپێی زانیارییەكانی ئەو پەرلەمانتارە كوردە، لەو گفتوگۆیانەی كراون زیاتر لە 15 بڕگەی بودجەی سیادی لابراون ‌و بەوەش بودجەی هەرێمی كوردستان زیاد دەبێت ‌و خەرجی گواستنەوەی 250 هەزار بەرمیل نەوتیش كە كوردستان رادەستی عێراقی دەكات، دەكەوێتە ئەستۆی حكوومەتی عێراق ‌و هەرێمی كوردستانیش حەقدەستی كۆمپانیا نەوتییەكانی كوردستان بە ئاگاداری كۆمپانیای سۆمۆ دەدا‌ت.

سەبارەت بە بەشە بوودجەی پێشمەرگە شیروان میرزا دەڵێت: "بودجەی پێشمەرگە لەگەڵ ئەوەی لە 68 ملیار دینارەكە زۆر زیادكراوە، لەسەر وەزارەتی بەرگریی عێراقیش نەماوە ‌و بڕیارە لەگەڵ مووچەی فەرمانبەران بێت".

ناوبراو دەشڵێت "لە 14% قەرزە نێودەوڵەتییەكانیش كە عێراق دەیكات بۆ هەرێمی كوردستان دەبێت بەدەر لەوانە. هەرێمی كوردستان لە بوودجەی پەرەپێدانی پارێزگاكانیش پشكی باشی دەبێت.

ئەو پەرلەمانتارەی کوردەی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ئاماژە بەوە دەدات "فراکسیۆنە کوردستانییەکان هەوڵدەدەن بە یەكدەنگی لە پەرلەمان ئەوەی رێككەوتنی لەبارەوە كراوە لە بوودجەدا جێگیر بكرێت".

بوودجەی عێراق بۆ ساڵی 2020، بە نزیكەی 162 ترلیۆن دینار خەمڵێنراوە، پەرلەمانتارانی عێراقیش بەشێوەیێكی گشتی دوو دەسەڵاتی سەرەكییان هەیە بۆ دەستكاری كردنی بوودجەكە: دەسەڵاتی كەم كردنەوەی بوودجەكەیان هەیە. هەروەها دەسەڵاتی ئەوەشیان هەیە بەشە بوودجەی وەزارەتێک بۆ وەزارەتێكی دیكە بگوازنەوە.

بەشێكی زۆری شاندەكەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، گەڕاونەتەوە هەرێمی كورستان، بەڵام ستافێكی هونەری بۆ هەندێ‌ كاری بوودجەكە هێشتا لە بەغدا ماوەن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 96739

Your Comment

You are replying to: .
captcha