به‌غدا بۆ ڕزگارکردنی هاووڵاتییانی کورد هه‌وڵێک بدات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سکرتێری گشتیی حزبی وه‌فا وه‌ته‌نیی عێراق داوا له‌ ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ ده‌کات کارێکی به‌په‌له‌ و جیدی بۆ ڕزگار کردنی هاووڵاتییانی کورد ئه‌نجام بدات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حسێن ڕه‌ماحی له‌ گفتوگۆیێکی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریی "اسکای پرس"دا ڕای‌گه‌یاند: ده‌بێ ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی زوو به‌ زوو هه‌وڵێک بۆ ڕزگار کردنی هاووڵاتییانی کورد بدات که ئێستا‌ له‌لایه‌ن به‌رپرسانی هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌ به‌ره‌وڕووی سه‌رکوت و هه‌ڕه‌شه‌ و کوشتن بوونه‌ته‌وه‌.

ناوبراو وتیشی: وێده‌چێت ڕووداوه‌کانی هه‌رێمی کوردستان ده‌رفه‌تێک بێت بۆ ده‌وڵه‌تی عێراق که ده‌سه‌ڵاتی خۆی‌ به‌ سه‌ر هه‌موو عێراقدا بگیڕێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 9672

Your Comment

You are replying to: .
captcha