کوردپرێس:
سەلاحەددین محەممەد بەهائەدین، ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە ئەکاونتی خۆی لە تویتەر نووسیویەتی ''نەریتێکی جوانە گەل خۆپێشاندانی ئاشتیانە بکات، ستەم و گەندەڵی قبووڵ نەکات، لەوەش جوانتر ئەوەیە دەسەڵاتدار بە نەرموونیانی و هەستێکی باوکانەوە مامەڵە بکات، وەڵامی داواکارییەکان بداتەوە".
ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، لەبەشێکی دیکەی تویتەکەیدا نیگەرانی خۆی دەربڕیوە لە مامەڵەی تووند لەگەڵ خۆپێشاندەران و دەڵێت، بەداخەوە لە عێراق تووند رووبەڕووی خۆپێشاندەران بوونەوە، خوێنڕژا، دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆکوەزیران دواکەوتووە، ئایندە دیارنییە، کلیلی چارەسەریش ونبووە.
رۆژی هەینی (29-11-2019) عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد کە دەستلەکارکێشانەوەی خۆی پێشکەشی پەرلەمان دەکات و رایگەیاند "پێشتر ئهم بژاردهیهم بۆ بهرژهوهندی گهل و نیشتمان، بهشێوهیهكی راشكاوانه پێشنیاز كردبوو".
Your Comment