پێوەندییەکانی هەولێر و بەغدا بەسراوە بە پێبەندبوونی سەرۆکوەزیرانی داهاتوو بە دەستوور و یاساکانەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەشواق جاف نوێنەری پێشووی پەرلەمانی عێراق بە کوردپرێسی وت پێبەند بوون بە دەستوور و یاساکانەوە، خواستی سەرەکیی کوردەکانە لە ئەگەری هەر گۆڕانکارییێک لە وڵاتدا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەست لەکارکێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی لە پۆستەکەی هەواڵێک بوو کە کاردانەوەی جیاوازی لەناو کوردەکاندا لێکەوتەوە، بەڵام ئەوەی کە لە هەموو ئەم کاردانەوانەدا بەرچاوە نیگەرانیی لە داهاتووی پێوەندییەکانی نێوان بەغدا و هەولێر و بەتایبەت مانەوەی ڕێککەوتنێکە کە کورد هەموو هەوڵی خۆی بۆ وەدەست هێنانی ئەو ڕێککەوتنە لەگەڵ حکوومەت خستە گڕ.

ئەشواق جاف نوێنەری پێشووی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق لەمبارەوە بە کوردپرێسی وت: داهاتووی پێوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا بەسراوە بەو کەسەی کە ئەبێت بە سەرۆک وەزیرانی داهاتوو و ڕێژەی پێبەند بوونی ئەو کەسە بە جێبەجێ کردنی دەستوور.

ناوبراو زیادی کرد: هەرێمی کوردستان بە بەردەوامی چی لە ڕابردوو و چی لە ئێستا و چی لە داهاتوو جەخت دەکات لەسەر جێبەجێ کردنی دەستووری عێراقی کە باڵاترین دۆکیۆمێنتی یاسایی وڵاتە.

کادێری باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان وتشی: کوردەکان بە هیچ شێوەیێک هیچی زیاتریان ناوێت کە لە دەستوور هاتووە، بەڵکوو دەمانەوێت ئەو مافانە کە لە دەستوور هاتووە لەسەر ئەرزی واقیع جێبەجێ بکرێت بۆ هەموو هاووڵاتییانی عێراق لە زاخۆ تا بەسرە، ئەمە ڕای ئێمە وەکوو هەرێمی کوردستانە.

ئەشواق جاف جەختی کردەوە هەرێمی کوردستان دەیەوێت پێوەندییەکانی لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵ لە چوارچێوەی دەستوور بێت و هەموو تەعامولەکان بەپێی یاسا ببێت؛ بەڵام ئەمەش بەسراوە بە ئەوەی کە ئایا حکوومەتی ئیتیحادی دەستوور جێبەجێ دەکات یان نا.

نوێنەری پێشووی پەرلەمانی عێراق ڕاشیگەیاند بە لە بەرچاو گرتنی ئەمەی کە کێشەی سەرەکیی عێراق جێبەجێ نەکردنی دەستووری عێراقییە و پاش جێبەجێ نەبوونی دەستوور و نەدانی ماف خەڵکی عێراق هاتنە سەر شەقام و داوای مافی خۆیان دەکەن، هیوادارم لە قۆناغی داهاتوو هەموو بەندەکانی دەستوور جێبەجێ بکرێت نەک تەنها دوو بەندی تەشکیل کردنی حکوومەت و پەرلەمان.

ئەشواق جاف وتیشی: لە دەستوور هاتووە نابێت گەندەڵی بکرێت و نابێت هەدەردانی ماڵی گشتی بکرێت و نابێت مافی هاووڵاتییان پێشێل بکرێت یەعنی باسی مافی هاووڵاتیی عێراقی کراوە بەڵام بەداخەوە حکوومەتە یەک لەدوای یەکەکان پێشێلیان کرد و نەیانتوانی مافی هاووڵاتییان بدەن.

ناوبراو لە کۆتاییدا ڕایگەیاند: بۆیە من دەڵێم پێبەندبوون بە دەستوور و یاسا؛ واتا "پێبەند بوون بە دەستوور پێش یاسا"، چوونکە ئەولەویەت بە دەستوورە و ئێمەش وەکوو هەرێمی کوردستان بە بەردەوامی جەخت لە جێبەجێ کردنی دەستوور و یاسا دەکەین. چوونکە هەروەها کە پێشتر وتم مافی کورد و هەموو هاووڵاتییانی عێراقی لە دەستوور هاتووە بەڵام جێبەجێ نەکراوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 96710

Your Comment

You are replying to: .
captcha