به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، گۆڤاری Nationی ئه‌مریکا له ئه‌خیر ژماره‌ی خۆیدا ته‌وه‌ری زمانی کوردی له تورکیا خستۆته به‌ر باس. له‌و ڕاپۆرته‌دا جه‌خت کراوه‌ته‌وه زمانی کوردی له ساڵی 2009ه‌وه ڕه‌وتێکی ئیجابی له ده‌وڵه‌تی تورکیا تێده‌په‌ڕان و به‌ره‌و پێشکه‌وتن ده‌چوو و قوتابخانه‌ی جۆربه‌جۆر بۆ خوێندن به زمانی دایکی له تورکیا دامه‌زرابوو. ئێستا ده‌سه‌ڵات ئه‌و زمانه‌ی به‌رته‌سک کردۆته‌وه و پاش کووده‌تای بێ ئاکامی تورکیا له ساڵی 2016 دۆخی ئه‌و زمانه تووشی مه‌ترسی بووه.
سامی تان، زمان­ناس و مامۆستان زمان له ئه‌سته‌نبۆڵ ئاماژه‌ی به‌وه کردوووه ده‌وڵه‌ت به‌ئه‌نقه‌ست خه‌مسارده له ئه‌نستیتۆی زمانی کوردی که پێشینه‌ی 25 ساڵه‌ی هه‌یه.
ناوبراو ده‌ڵێت: که‌شه‌که بۆ وتنه‌وه‌ی زمانی کوردی و بره‌وپێدانی دژوار بووه و چالاکانی حه‌وزه‌ی وانه‌وتنه‌وه به زمانی کوردی به‌رته‌سک کراونه‌ته‌وه.
گۆڤاری Nation له ڕاپۆرته‌که‌یدا زیادی کردوووه: ڕۆژی 31ی دیسێمبێری 2016، 96 په‌یمانگه‌ی ئه‌هلی و به‌تایبه‌ت ئه‌نستیتۆی زمانی کوردی له ئه‌سته‌نبۆڵ به حوکمی ده‌وڵه‌ت داخران و پاش یه‌ک مانگ ده‌وڵه‌تی تورکیا هه‌موو دارایی و سامانی ئه‌و ئه‌نستیتۆیه‌ی خڕ کرده‌وه و هه‌موو کتێب و کۆمپیته‌ر و به‌ڵگه و که‌ل و په‌لی ئه‌نستیتۆکه‌ی له‌گه‌ڵ خۆی برد.
ئه‌و زمان­ناسه کورده‌ش ده‌شڵێت: ئێمه بڕوامان نه‌ده‌کرد له حه‌وزه‌ی زمانی کوردی‌دا ئه‌وه‌نده به‌ره‌و پاش بگه‌ڕینه‌وه و بکه‌وینه ئه‌م ڕۆژه‌ی ئێستا. ده‌وڵه‌ت که‌لوپه‌ی ئه‌نستیتۆکه‌ی داوه‌ته ئه‌و په‌یمانگایانه‌ی سه‌ر به ده‌وڵه‌تن. ئێمه‌ش به‌و هۆیه‌وه هه‌زاران لیر خه‌سارمان لێکه‌وتوووه.
به گوێره‌ی نووسراوی گۆڤاره‌که ئه‌نستیتۆی زمانی کوردی ساڵی 1992 دامه‌زراوه و به وته‌ی سامی تان ده‌ورێکی هه‌ره‌گرینگی بینیوه له ستاندارد کردنی زمانی کوردیی کورمانجی و بره‌وپێدانی ئه‌و زمانه له تورکیا. ئه‌و به‌رته‌سکییانه‌ش بۆ ئه‌نستیتۆکه به‌کار هێنراوه بێ نموونه‌یه و به شێوازێک گه‌ڕاوینه‌ته‌وه سه‌رده‌می به‌رته‌سک کردنه‌وه‌ی توندی زمانی کوردی له تورکیا.
ئه‌و چالاکه‌ی حه‌وزه‌ی زمانی کوردی ده‌شڵێت: ئه‌نستیتۆکه به ناوێکی تره‌وه مانگی مارچی 2017 دیسان کراوه‌ته‌وه و ئێستا ناوی ڕێکخراوی توێژینه‌وه‌ی زمانی کوردی لێنراوه به‌ڵام هیچ گه‌ره‌نتیێک نییه که ده‌وڵه‌تی تورکیا جارێکی تر ئه‌و ئه‌نستیتۆیه دانه‌خاته‌وه.
په‌یمانگاکه ئێستا 150 قوتابیی له دوو به‌شی کوردیی کورمانجی و زازاکیدا هه‌یه.
شه‌ریف درینجه مامۆستای زانستگا و زمان‌ناسی کورد له ئامه‌د ده‌ڵێت: پاش وه‌ستانی پڕۆسه‌ی ئاشتیی نێوان کورده‌کان و ده‌وڵه‌تی تورکیا زمانی کوردی به‌رته‌سک کرایه‌وه پاش ڕووداوه‌کانی 2015ش پڕۆژه‌ی خوێندن به زمانی کوردی له زارۆکستان (باخچه‌ی ساوایان) که قوتابخانه‌یێکی دوو زمانه بوو، داخرا.
ئه‌و چالاکه کورده ده‌شڵێت: چاودێری کردنی پڕۆژه‌که وه‌ئه‌ستۆی من بوووه و نزیک به 1000 منداڵ له بنه‌ماڵه هه‌ژاره‌کانه‌وه له‌و ئه‌نستیتۆیه‌دا به‌خۆڕایی خوێندوویانه.
ناوبراو زیادی ده‌کات: ساڵی 2015 بیست سه‌نته‌ری خوێندن به زمانی کوردی دامه‌زرا به‌ڵام پاش راگیرانی پڕۆسه‌ی ئاشتی هه‌موو په‌یمانگاکان یان ڕووخان یان ده‌وڵه‌ت دایخستن.
به گوێره‌ی نووسراوی گۆڤاره‌که له دیکه‌ی شاره کوردنشینه‌کانی تورکیاش به‌رته‌سکی بۆ زمانی کوردی له میدیا کوردییه‌کان و به‌تایبه‌ت ڕۆژنامه، گۆڤار و که‌ناڵه‌کانی ته‌له‌فزیۆن دروست کراوه. پاش گۆڕدرانی هاوشاره‌وانه‌کانیش پڕۆژه‌ی خوێندن به زمانی کوردی له‌و ناوچانه‌دا وه‌ستاوه و مۆڵه‌تی دامه‌زراندنی سه‌نته‌ری نوێیش هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment