به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕێزان شێخ دلێر له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریی "الغدپرس"دا هیوای خواست حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له ماوه‌یێکی که‌مدا بتوانێت ڕێگه‌چاره‌یێک بۆ قه‌یرانی ئێستا بدۆزێته‌وه و ڕای‌گه‌یاند: ئه‌گه‌ر حکوومه‌تێکی ڕزگاریی نیشتمانی به به‌شداریی پارته‌کانی ئێستا پێک بێت، هیچ گۆڕانکارییێک له هه‌رێم ئه‌نجام نادرێت.
ناوبراو جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه کرده‌وه خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان زۆر که‌مه و ناتوانێت حکوومه‌تی ئێستا هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه و وتیشی: ڕووخانی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان هیچ جۆره ده‌رئه‌نجامێکی به‌دواوه نابێت.
ڕێزان شێخ دلێر ده‌ری‌بڕی: کێشه‌ی ئێمه له ڕابردوودا دیداری نهێنیی نێوان حکوومه‌تی هه‌رێم و ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ و دیکه‌ی وڵاتان بوو که له به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵکی کوردستاندا نییه و ئێمه پشتیوانی له‌و دیدارانه ناکه‌ین.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment