ناوەندی تۆمارکردنی بوومەلەرزەی وڵات هۆشداری دەدات

بەشی ئێران- ناوەندی تۆمار کردنی بوومەلەرزە لە ڕێکخراوی ژێئۆفیزیکی زانستگای تاران لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت: لەم دواییانەدا هەندێک بە ناوی ڕێکخراوی ژێئۆفیزیک و ناوەندی تۆماری بوومەلەرزەوە دەستیان داوەتە دانانی کاناڵی ساختە و درۆیین لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا و لەو ڕێگایەوە هەواڵ بڵاو دەکەنەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە: " لەم ڕێگایەوە بە هەمووان ڕای‌دەگەیێنێت ئەو کەسانە و کاناڵ و هەژمارەکانیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا هیچ پێوەندییێکیان بە ڕێکخراوی ژێئۆفیزیک و ناوەندی تۆماری بوومەلەرزەوە نییە و ڕای‌دەسپێرین بە هەموو خەڵکی خۆشەویست بە هیچ شێوەیێک نەبنە ئەندامی ئەو کاناڵانە.

هەروەها ئەو ڕێکخراوەیە بە مافی خۆی دەزانێت لە ڕێگای یاساییەوە بەدواداچوون بکات بۆ ئەوەی ئەو کاناڵانە و خاوەنەکانیان بەرەوڕووی یاسا ببنەوە.

هەروەها دکتور مورادی، سەرۆکی ناوەندی تۆماری بوومەلەرزە ڕاشی‌گەیاند پاش‌لەرزەکانی بوومەلەرزەی ئەم دواییەی مەلارد لە سنوورەکانی هەردوو پارێزگای تاران و ئەلبورز ژمارەیان ٢٠ پاش‌لەرزە بووە و هەمووشیان ئاستی گوڕیان لە خوارەوە بووە و زیاتر وردەلەرزە هەژمار دەکرێن.

کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥

News Code 9640

Your Comment

You are replying to: .
captcha