بەپێی هەواڵی کوردپرێس، "عەلیڕەزا سادق ئابادی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا و لە وەڵامی هەواڵنێری ئیرنا سەبارەت بە دۆخی گەڵاڵەی سووئاپ (گۆڕینەوەی نەوت بە نەوت) و بەکارهێنانی نەوتی خاوی عێراق لە پاڵاوگەکانی وڵات وتی: پاش پشکنین و لێکۆڵینەوە و بە مەبەستی کەڵک وەرگرتن لە بەنزینی عێراق بۆمان دەرکەوت لە سێ پاڵاوگەی کرماشان، تەورێز و ئەراک دەتوانین نەوتی خاوی عێراق بەکار بهێنین، ئەمەش چوونکە تایبەتمەندیی جۆری نەوتەکان جیاوازەوە و هەموو نەوتێکی خاو بۆ هەموو پاڵاوگەیێک نابێت.
زیاتر وتیشی: لە ئێستادا دەفرایەتیی ئەوەمان هەیە ڕۆژانە ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوتی خاوی عێراق لە پاڵاوگەکانی وڵاتدا بەکار بهێنین بەڵام ژێرخانەکان بۆ گواستنەوەی ئەم ڕادەیە بوونی نییە و لە ڕێگای تەنکەرەوە ٣٠ تا ٦٠ هەزار بەرمیل نەوت ئاودیوی ئێران دەکرێت.
شیاوی ئاماژەیە گەڵاڵەی سووئاپ بەم جۆرەیە کە نەوتی باکووری عێراق کە لە ڕوانگەی مەوداوە لە پاڵاوگەکانی ڕۆژئاوا و باکووری ڕۆژئاوای وڵات نزیکترە هاوردە دەکرێت و لە جیاتیی ئەو نەوتە لە باشووری ئێران نەوت دەدرێتە پاڵاوگەکانی وڵاتی عێراق.
کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥
Your Comment