٢٤ کانونی یەکەم ٢٠١٧ - ١٥:٠٢
شەپۆلێکی بارین دەگاتە وڵات

بەشی ئێران- پاڵەپستۆیێکی بارین پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 3ی بەفرانباری 1396 لە باکووری ڕۆژئاوای وڵاتەوە داخڵ دەبێت و ڕۆژی پێنجشەممە لە وڵات دەڕواتە دەر.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەحەد وەزیفە، بەڕێوەبەری پێش بینی و هوشداری ڕێکخراوەی کەشناسی وتی: لە ڕۆژی دووهەمی زستانەوە لە ناوچەکانی باکووری ڕۆژئاوا، کەناری ڕۆژئاوای خەزەر، بەرزاییەکانی ئەلبورز و هەندێک لە ناوچەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی وڵات، بارین و هەڵکردنی با چاوەڕوان دەکرێت.

ناوبراو هوشداری دەدات: لە ڕۆژی یەکشەممەوە تا ڕۆژی دووشەممە لە شاری تاران خەستیی پیسکەرەکانی هەوا چڕتر دەبێتەوە.

بەڕێوەبەری پێش بینی و هوشداری ڕێکخراوەی کەشناسی زیادی کرد: ئەو شەپۆلە بارینە ڕۆژی دووشەممە لە باکووری ڕڕۆژئاوا و ڕۆژئاوای وڵاتدا دەبێتە هۆی بارینی باران و هەڵکردنی با و لە ناوچە شاخاوییەکانیشدا دەبێتە هۆی بارینی بەفر.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 9631

Your Comment

You are replying to: .
captcha