دانوستانی نێوان PYNK و ENKS دەست پێدەکاتەوە

بەشی سووریا- ئەندامێکی لیژنەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا (p.d.k.s) لە لێدوانێکدا بۆ کوردپرێس ئاماژەی بە کاتی و خشتەی دانوستانەکان کرد و گوتیشی گفتوگۆکانی نێوان ئەنەکەسە و پارتەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردی سووریا دەست پێدەکاتەوە.

کوردپرێس:

گەلۆ عیسا ئەندامی لیژنەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا (p.d.k.s) لە لێدوانێکدا بۆ کوردپرێس ئاماژەی بە کاتی دەستپێکردنەوەی گفتوگۆی نێوان ئەنەکەسە و یەکێتیی نیشتمانیی کوردی سووریا کرد و گوتی ئەو دانوستانە دوبارە دەست پێدەکاتەوە بەڵام چۆنیەتی و پڕۆسەی دانوستانەکە ڕوون نیە.

ناوبراو بە بێ ئاماژەدان بە کاتی دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان ڕوونی کردەوە: نوێنەری ئەمریکا بەو کەشەی کە لە ماوەی ڕابردوودا لە نێوان دوو لایەنەکە هاتە ئاراوە داوای لە هەر دوو لایەن کردووە لەبارەی چۆنیەتی و تەوەرە ئاراستەکراوەکانی نێوانیان هیچ نەڵێن.

شایانی باسە لە ماوەی ڕابردوودا بە هۆی لێدوانی توندی نێوان لایەنەکان لە سەر تەوەی وەک پێشمەرگەی ڕۆژ و چۆنیەتی حوکمڕانی لە کوردستانی سووریا و گواستنەوەی دەسەڵات بۆ ئیدارەی نوێی ئەمریکا لە نێوان ئەنەکەسە و یەکێتیی نیشتمانیی کوردی سووریا دانوستانەکان پەکی کەوتبوو.

پاش کۆتایی هاتنی ئەرکی مەکگۆرک، جەیمز جێفری وەکوو بەرپرسی سیاسەتی ئەمریکا لە سووریا دەست بەکار بوو. جێفری پێشتر باڵیۆزی ئەمریکا لە تورکیا بووە و پەیوەندییێکی ئەوتۆی لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا هەبوو و لەپرسی کوردستانی سووریا ڕاپۆرتی پێچەوانەی ڕادەستی بەرپرسانی ئەمریکی دەکرد و هەر ئەمەش بوو بەهۆکارێک بۆ داگیر کردنی گرێ سپی و سەرێ کانی لەلایەن تورکیاوە.

«گەلۆ عیسا» ئەندامی لیژنەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا (p.d.k.s) پێشتر لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا ئاماژەی دا بە چارەنووسی گۆڕانکارییەکان لە سووریا لەسەروبەندی دەست بەکار بوونی دەوڵەتی نوێی ئەمریکا و وتبووی: مەکگۆرک دۆستی کوردەکان و لەسەردەمی بەرپرسیارێتیی ئەودا یارمەتییێکی زۆر بە کوردانی سووریا گەیشت بەڵام پاش کۆتایی هاتنی ئەرکەکەی دۆخەکە بە تەواوێتی گۆڕدرا و تورکیا و ڕووسیا و گرووپە جیهادییەکان خەسارێکی بێ گەڕانەوەیان گەیاندە باکووری سووریا.

ناوبراو وتیشی: پاش چوونی مەکگۆرک، جەیمز جێفری وەکوو بەرپرسی سیاسەتەکانی ئەمریکا لە سووریا دەست نیشان کرا و لە سەردەمی ئەودا نەهامەتیی زۆر بەسەر ناوچەکەدا هات. جێفری پێشتر باڵیۆزی ئەمریکا لە تورکیا بووە و پەیوەندییێکی ئەوتۆی لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا هەبوو و لەپرسی کوردستانی سووریا ڕاپۆرتی پێچەوانەی ڕادەستی بەرپرسانی ئەمریکی دەکرد و هەر ئەمەش بوو بەهۆکارێک بۆ داگیر کردنی گرێ سپی و سەرێ کانی لەلایەن تورکیاوە.

گەلۆ عیسا زیادی کرد: دەبێت ئەویش بڵێین کە زلهێزەکان دەزگای خێرخوازییان نەکردۆتەوە بەڵکوو بەپێی سیاسەت و بەرژەوەندییەکانی خۆیان دەجووڵن و ئەمریکاش هەر بەو پێیە لە سووریایە و پێویستە کوردەکانیش بەپێی بەرژەوەندییەکانی خۆیان مامەڵە لەگەڵ زلهێزەکاندا بکەن.

ئەندامی لیژنەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا (p.d.k.s) جەختی کردەوە: مەکگۆرک پێشینەیێکی باشی لە هاوکاری و تەعامول لەگەڵ کورددا هەیە و چاوەڕوانین بەدەست بەکار بوونی بایدەن و دەستپێکی ئەرکی مەکگۆرک وەکوو نوێنەری ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا، هاوکارییەکان دەست پێبکەنەوە.

گەلۆ عیسا وەبیری هێنایەوە: مەکگۆرک زۆر خزمەتی کوردی کردووە و لەسەردەمی ئەودا کوردستانی سووریا تووشی کێشەی ئەوتۆ نەبوو، ئێمە هیوامان وایە پاش گەڕانەوەی مەکگۆرک ئارامی بۆ ناوچەکە بگەڕێتەوە.

News Code 962

Your Comment

You are replying to: .
captcha