به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی به SNNی ڕاگه‌یاند: "حكوومه‌تی هه‌رێم ته‌نها یه‌ک بژارده‌ی له به‌رده‌مدایه بۆ باشتر كردنی دۆخه‌كه ئه‌ویش كار بكات بۆ گفتوگۆ و ڕێکكه‌وتن له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق. له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا هه‌موو هه‌وڵه‌كانی خستۆته گه‌ڕ له‌گه‌ڵ به‌غدا كۆ ببێته‌وه که ئه‌گه‌ر ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ش نه‌كات كێشه‌كانی هه‌رێم به‌رده‌وام ده‌بێت و كێشه‌ی دیكه‌شی لێده‌كه‌وێته‌وه".
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد سه‌باره‌ت به ئه‌نجامی هه‌وڵه‌كانی وه‌فدی باڵای حكوومه‌تی هه‌رێمیش له‌گه‌ڵ وڵاتانی ده‌ره‌وه وتی: "ئێستا حكوومه‌تی هه‌رێم خۆی قه‌رزاره، پێشتر ده‌یتوانی قه‌رز وه‌ربگرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ژماره‌یێكی زۆر بیره‌نه‌وتی له به‌رده‌ستدا بوو به جۆرێک پێش ئه‌وه‌ی نه‌وت ڕاده‌ستی وڵاتان بكات پێشه‌كی قه‌رزه‌كه وه‌ربگرێت".
ئه‌وه‌شی وت: "له ئێستادا هیچ لایه‌نێک نییه قه‌رز بداته حكوومه‌تی هه‌رێم و هه‌موو ده‌رگاكانیشی به ڕوودا داخراون. هه‌ر لایه‌نێكیش كه قه‌رز ده‌دات ده‌بێت دڵنیا بێت له وه‌رگرتنه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانی هه‌ر بۆیه به دڵنیایییه‌وه ئه‌سته‌مه هیچ لایه‌نێک له جیهان هه‌بێت قه‌رز بداته حكوومه‌تی هه‌رێم."
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment