به‌غدا له‌ به‌رانبه‌ر ڕووداوه‌کانی هه‌رێمدا ده‌سته‌و وه‌ستان نابێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وته‌بێژی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ده‌ڵێت: حکوومه‌تی عێراق په‌یوه‌سته‌ به‌ پاراستنی ئازادی ڕاده‌ربڕین و ژیانی خۆپیشانده‌ران، به‌و پێیه‌ی خۆپیشاندان وه‌كوو مافێكی ڕه‌وا له‌ ده‌ستووری عێراق ئاماژه‌ی بۆ كراوه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌عد حه‌دیسی بۆ ڕۆژنامه‌ی عێراقیی "الصباح"ی ڕاگه‌یاندوووه‌: به‌غدا به‌ وردی و له‌ نزیكه‌وه‌ چاودێری خۆپیشاندانه‌كان و دۆخه‌كه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و ده‌سه‌ڵاتی فیدراڵیش به‌رپرسیاره‌ له‌ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌ گشتی و تایبه‌تیه‌كان و هه‌ر تاكێكی عێراقی له‌ هه‌ر كوێیه‌ک بێت.

ناوبراو جه‌ختی کرده‌وه‌: حكوومه‌تی عێراق له‌سه‌ر خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌گه‌ری هه‌ڕه‌شه‌ له‌سه‌ر ژیانی هاووڵاتیان ده‌سته‌و وه‌ستان نابێت و به‌پێی ده‌ستووری عێراق هه‌وڵه‌کانی بۆ کۆتایی هێنان به‌و نائارامییانه‌ چڕ ده‌کاته‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 9592

Your Comment

You are replying to: .
captcha