خۆپیشاندان بکەن بە بایکۆت لەناو ناوەندەکانی خوێندندا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی پارێزگای سلێمانی داوا لە مامۆستایان، فەرمانبەران و سەرپەرشتیارانی سنووری پارێزگای سلێمانی دەکات بایکۆتی خوێندن لە خوێندنگەکان رابگەیەنن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس دڵشاد عومەر، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی، ئەمڕۆ لە راگەیەنراوێکدا ڕای‌گەیاندووە "بۆ ئەوەی مامۆستایان و فەرمانبەران و سەرپەرشتیاران نەبنە بەشێک لە کێشمەکێشمی باڵ و کوتلە و حزبی سیاسی و دوور بن لە دەستی ئاژاوەگێڕی، خۆپیشاندان بکەن بە بایکۆت لە ناو ناوەندەکانی خوێندندا."

ناوبراو هەروەها ڕوونی كردۆتەوە: " ئەوانەشی ناتوانن ھاتوچۆ بکەن، لەماڵەکانی خۆیاندا بمێننەوە لەبەر پاراستنی ئەمنیەتی شارەکە، نەک لەبەر حزب و حکوومەت لە ناو ناوەندەکانی خوێندن پلان و ستراتیجیی خەباتی مەدەنی دابڕێژن."

سەرچاوە: خەندان

News Code 9581

Your Comment

You are replying to: .
captcha