بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محەمەد جەواد زەریف لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر دەنووسێت: "نا"یێکی بەهێزی هەموو جیهان بە ملهۆڕی و هەڕەشەی ڕژێمی ترەمپ لە نەتەوە یەکگرتووەکان.
کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بە ١٢٨ دەنگی ئەرێنی بڕیارنامەیێکی دژ بە بڕیارەکەی دۆناڵد ترمپ سەرۆککۆماری ئەمریکا سەبارەت بە گواستنەوەی باڵوێزخانەی وڵاتەکەی بۆ قودسی داگیرکراو دەرکرد.
بڕیارنامەکە پێنجشەممە پەسند کرا و بڕیارەکەی ترەمپی بە "پووت و بێهوودە" وەسف کرد. بڕیارنامەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕووبەڕووی ٩ دەنگی نەرێنی بوویەوە و ٣٥ وڵاتیش لەمبارەوە بێلایەن بوون.
پێش دەرچوونی ئەم بڕیارنامەیە نیکی هەیلی نوێنەری هەمیشەییی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان نامەیێکی بۆ ١٨٠ وڵات نووسیوە و تێیدا هەڕەشەی کردووە یارمەتییەکانیان بۆ پاڵپشتیکارانی بڕیارنامەکە دەوەستێن.
کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥
Your Comment