به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له ماوه‌ی سێ ڕۆژی ڕابردوودا خه‌ڵکی ناڕازیی هه‌رێمی کوردستان له شاره‌کانی پارێزگای سلێمانی هاتنه سه‌ر شه‌قام و ده‌نگی ناڕه‌زاییی خۆیان به‌رانبه‌ر به حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌ربڕی.
دوو حزبی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و کۆمه‌ڵی ئیسلامی که له‌و ده‌وڵه‌ته ئیئتیلافیهدا که نێچیرڤان بارزانی له پشکی پارتی سه‌رۆک­وهزیرانییهتی شه‌وی ڕابردوو چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی خۆیان له ده‌وڵه‌ت ڕاگه‌یاند. خۆپیشاندانه‌کانی هه‌رێمیش 5 کوژراو و ده‌یان برینداری لێکه‌وته‌وه. ناڕه‌زایی ده‌ربڕینی هاووڵاتییان له هه‌رێمی کوردستان ڕه‌نگدانه‌وه‌ی فراوانی له میدیاکانی جیهاندا به‌دواوه هات. به‌ڵام زۆرینه‌ی میدیاکان به‌شی هه‌ره‌گرینگی ناڕه‌زایی ده‌ربڕینی هاووڵاتییه کورده‌کانیان گه‌ڕاندۆته‌وه بۆ لێکه‌وته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی گشت‌پرسیی سه‌ربه‌خۆیی یه‌ک له گرینگ‌ترین لێکه‌وته‌کان دۆخی چه‌ق به‌ستووی ئابووری هه‌رێمی کوردستان و پێنه‌دانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری گشتییه.
ماڵپه‌ڕی ئه‌لمانیتۆر له‌و باره‌یه‌وه نووسیویه‌تی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان خۆی به ده‌وڵه‌تێکی یه‌کڕیز ده‌زانێت ئه‌وه‌ش له حاڵێکدایه حاکمییه‌تی سه‌ربه‌خۆ له هه‌رێمی کوردستان به ده‌ست دوو حزبی یه‌کێتی و پارتییه‌وه‌یه. ئه‌و دوو حزبه هێزی سه‌ربازیی تایبه‌ت به خۆیان هه‌یه و چالاکیی ئابوورییان له دیکه‌ی قه‌باره سیاسییه‌کان سه‌ربه‌خۆیه.
فازڵ هه‌ورامی نووسه‌ری ڕاپۆرته‌که‌ی ئه‌لمانیتۆر تیشکی خستۆته‌سه‌ر وته‌کانی ئاری هه‌رسین نوێنه‌ری پێشووی پارتی له په‌رله‌مان که پاش به‌ڕێوه‌چوونی گشتپرسی و لێکه‌وته‌کانی ئه‌و ڕیفراندۆمه له فراکسیۆنی پارتی کشایه‌وه و فراکسیۆنێکی نوێ دامه‌زراند.
فازڵ هه‌ورامی نووسیویه‌تی: پاش ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ناڕه‌زاییه‌کان هه‌ندێک لایه‌ن داوای دابه‌ش کردنی هه‌رێمی کوردستانیان کرد.
ئه‌لمانیتۆر هه‌روه‌هاش ئاماژه‌ی به توندئاژۆیی و پێکدادانی نێوان ناڕازییان و هێزی ئه‌منی کرد و وتی: چاوه‌ڕوان ده‌کرێت ده‌وڵه‌تی مه‌رکه‌زی بۆ هێوه‌رکردنه‌وه‌ی دۆخه‌که ته‌داخول بکات و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش هه‌یه ئه‌م دۆخه ببێته هۆی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پێکهاته‌ی ئێستاکه‌ی فیدڕاڵیزم له هه‌رێمی کوردستان.
ژماره‌یێک له میدیاکان هه‌روه‌هاش باسی به‌یاننامه‌ی نوێنه‌رانی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له عێراق و ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤ و نیگه‌رانی ده‌ربڕینیان له سه‌ر چه‌وسانه‌وه‌ی میدیاکان له هه‌رێمی کوردستان پاش خۆپیشاندانه‌کان کردووه.
فایننه‌شناڵ تایمزیش ئاماژه‌ی به لێکه‌وته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی گشت‌پرسیی سه‌ربه‌خۆیی له هه‌رێمی کوردستان بێ هێزبوونی ده‌سه‌ڵاتی ئابووریی هاووڵاتییان و حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان کرد و ڕای­گه‌یاند: خۆپیشاندانه‌کان نیشانه‌یه له سه‌ر فه‌شه‌ل هێنانی ده‌وڵه‌ت بۆ دابین کردنی بژێوی ژیانی هاووڵاتییان.
ئه‌و گۆڤاره نووسیویه‌تی: دوو حزبی یه‌کێتی و پارتی له ساڵی 2005ه‌وه ئیداره‌ی هه‌رێمی کوردستانیان به ده‌سته‌وه‌یه و هاووڵاتییانیش ناڕازین له‌و حکوومه‌ته و به مه‌به‌ستی دژایه‌تی کردن و ناڕه‌زایی ده‌ربڕین دژ به گه‌نده‌ڵی هاتوونه‌ته سه‌رشه‌قام.
ڕۆیتێرزیش له چه‌ندین ڕاپۆرتدا خۆپیشاندانه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی ڕووماڵ کردووه و هۆکاره‌که‌شی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ ناڕازی بوونی خه‌ڵکی هه‌رێمی کوردستان له حکوومه‌تی ئێستاکه و دۆخی چه‌ق به‌ستووی ئابووری هاووڵاتییانی هه‌رێم.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment