داوای مه‌رجه‌عییه‌تی ئایینی له‌ سه‌ر پاوانی چه‌ک به‌ ده‌ست به‌غداوه‌، هێزی پێشمه‌رگه‌ش‌ ده‌گرێته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- خاوه‌ن بیرێکی ئاسایش و سیاسه‌تی عێراقی ده‌ڵێت: داواکه‌ی مه‌رجه‌عییه‌تی ئایینیی عێراق له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی چه‌کداری ته‌نها به‌ ده‌ست هێزی چه‌کداری عێراقه‌وه‌ بێت هه‌موو ئه‌و هێزانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ به‌ هێزی پێشمه‌رگه‌شه‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌حمه‌د ئه‌بیه‌ز به‌ هه‌واڵده‌ریی ئه‌لمه‌علوومه‌ی وتوه‌: داواکه‌ی مه‌رجه‌عییه‌تی باڵای ئایینیی عێراق له‌ سه‌ر پاوانی چه‌ک هێزی پێشمه‌رگه‌ش ده‌گرێته‌وه‌ و ئه‌و داوایه‌ فه‌توایێکی نوێیه‌ که‌ فه‌تواکه‌ی جیهادی که‌فایی له‌ لایه‌ن مه‌رجه‌عییته‌وه‌ پشتڕاست ده‌کاته‌وه‌.

ئه‌بیه‌ز جه‌ختی کرده‌وه‌: هه‌ندێک لایه‌ن ده‌یانه‌وێت به‌ شێوازێک داواکارییه‌که‌ به‌ لاڕێدا ببنه‌ یان گۆڕانکاری تێیدا بکه‌ن ئه‌وه‌ش له‌ حاڵێکدایه‌ که‌ فه‌تواکه داوایێکی شه‌فافه‌ و هێزی پێشمه‌رگه‌ش له‌ خۆ ده‌گرێت.

پێشتر له‌ میانی وتاری نوێژی هه‌ینیدا عه‌بدولمه‌هدی كه‌ربه‌لایی نوێنه‌ری عه‌لی سیستانی ڕای گه‌یاندبوو، پێویسته‌ چه‌ک ته‌نها له‌ ژێر ده‌ستی ده‌وڵه‌تدا بێت و به‌شێكی زۆری ئه‌و هێزانه‌ی پشتیوانیی هێزه‌كانی عێراقیان كرد له‌ شه‌ڕی دژی داعشدا له‌گه‌ڵ هێزه‌ ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كان تێكه‌ڵ بكرێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 9564

Your Comment

You are replying to: .
captcha