وه‌زیری به‌رگریی ئێران گه‌یشته‌ کرماشان

به‌شی ئێران/ کوردی- وه‌زیری به‌رگریی هێزی چه‌کداری ئێران به‌ مه‌به‌ستی به‌سه‌رکردنه‌وه‌ی لێقۆماوانی بوومه‌له‌رزه‌ سه‌ردانی پارێزگای کرماشانی کردوووه‌ و بڕیاره‌ به‌ وردی چاودێریی ڕه‌وتی نیشته‌جێ کردنی کاتی و پێدانی خزمه‌تگوزاری به‌ لێقۆماوانی بوومه‌له‌رزه‌ بکات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپریس، سه‌رتیپ ئه‌میر حاته‌می به‌ مه‌به‌ستی دیدار له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی ناوچه‌ و دیراسه‌ کردنی پڕۆسه‌ی نیشته‌جێ کردنی کاتیی لێقۆماوانی بوومه‌له‌رزه‌ی کرماشان به‌ یاوه‌ریی کۆمه‌ڵێک له‌ به‌ڕێوه‌به‌رانی وه‌زاره‌تخانه‌که‌ سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 30ی سه‌رماوه‌ز گه‌یشته‌ پارێزگای کرماشان.

له‌ بوومه‌له‌رزه‌که‌ی کرماشاندا وه‌زیری به‌رگریی ئێران فه‌رمانی به‌ جێگرایه‌تیی ئه‌ندازیاری له‌ وه‌زاره‌تی به‌رگری کرد به‌ هه‌موو توانای ئه‌ندازیاری و پزیشکی خۆیانه‌وه‌ بگه‌نه‌ کرماشان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی قه‌یران له‌ وه‌زاره‌تی به‌رگری پێک بهێنرێت و ده‌ستبه‌جێ خزمه‌تگوزاری ئاراسته‌ی خه‌ڵکی لێقۆماو بکرێت.

وه‌زیری به‌رگری سه‌ره‌تا چووه‌ گوندی لێقۆماوی قه‌ڵاداری و پاش ئه‌وه‌ی ئاگاداری کێشه‌کانی خه‌ڵکی به‌جێماوی بوومه‌له‌رزه‌ بوو فه‌رمانی چێکردنی 50 یه‌که‌ی نیشته‌جێ بوون له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی به‌رگرییه‌وه‌ ده‌رکرا و بڕیار درا تا قۆناغی چێکردنی دیواره‌کانی ئه‌و 50 بینایه‌ وه‌زاره‌تی به‌رگری تێچوووه‌که‌ی وه‌ئه‌ستۆ بگرێت.

هه‌ر له‌و دیداره‌دا وه‌زیری به‌رگری فه‌رمانی ده‌ست پێکردنی پڕۆژه‌که‌ی ده‌رکرد و چاودێریی جێگیر کردنی 300 کانێکسی خه‌ڵات‌کراوی وه‌زاره‌تی به‌رگری بۆ خه‌ڵکی لێقۆماوی ناوچه‌که‌ی کرد.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 9558

Your Comment

You are replying to: .
captcha