یووسف محه‌مه‌د ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی له‌ سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشكه‌ش ده‌كات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- یووسف محه‌مه‌د ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی له ‌سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشكه‌ش ده‌كات ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر بنه‌مای بڕیاری كشانه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له ‌حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌پێی سه‌رچاوه‌یێكی ئاگادار یووسف محه‌مه‌د به‌م نزیكانه‌ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی له ‌پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان پێشكه‌ش ده‌كات ‌و په‌رله‌مانی كوردستانیش له‌و باره‌وه‌ دانیشتنێک ئه‌نجام ده‌دات.

هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان دوای په‌سه‌ند كردنی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی یووسف محه‌مه‌د لایه‌نه‌كان كار ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان بدرێت به‌ كه‌سێكی‌تر كه‌ له‌و باره‌وه‌ تا ئێستا هیچ رێككه‌وتنێک له‌ نێوان لایه‌نه‌كان نه‌كراوه‌.

یووسف محه‌مه‌د له ‌ساڵی 2014 له‌سه‌ر پشكی گۆڕان پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی وه‌رگرت كه‌ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ به ‌فه‌رمی كشانه‌وه‌ی خۆی له ‌كابینه‌ی هه‌شته‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی ڕاگه‌یاند.

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 9552

Your Comment

You are replying to: .
captcha