بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئیگور سێچین مودیر عامی کۆمپانیای نەوتیی ڕوسنەفتی ڕووسیا دەڵێت: سەرمایەدانان لە بەشی نەوتی هەرێمی کوردستان وەکوو قومار کردنە بەڵام ئێمە بەڵێنەکانمان سەبارەت بە سەرمایەدانان و چالاکیی نەوتی لە هەرێمدا درێژە دەدەین.
ئەو کومپانیایە جەختی کردۆتەوە سەرەڕای ناسەقامگیریی سیاسی لە هەرێمی کوردستان و ناکۆکی لە نێوان هەولێر و بەغدا و تووڕەیی نواندنی بەغدا هەمبەر چالاکییەکانی ئێمە لە هەرێمی کوردستان، بەردەوامین لە جێبەجێ کردنی بەڵێنەکانمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان.
پاول فیودۆرف جێگری سەرۆکی کومپانیای ڕوسنەفت بە فایننشاڵ تایمزی گوتووە: ئێمە سەرقاڵی گەشەپێدان بە پڕۆژە نەوتییەکانی خۆمان لە هەرێمی کوردستانین، چالاکی ئێمە لە هەرێمی کوردستان دەرفەتێکی چەند ڕەهەندییە کە بریتییە لە چێکردنی ژێرخان و بەرهەم هێنان لە پیشەی نەوتدا.
ناوبراو جەختی کردەوە: هەموو بەڵێنەکانمان لە هەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکەین. لەوان پڕۆژەی تەرخان کردنی 400 ملیۆن دولار بۆ بەرهەم هێنانی نەوت لە 5 کێڵگەی نەوتی، دابین کردنی سەرمایە بۆ دروست کردنی هێڵی بۆریی هەناردە کردنی غازی سروشتی و هەروها سەرمایەدانان بۆ هێڵی بۆری هەناردە کردنی نەوت لە ئاستی چاوەڕوانیەکانماندا بووە.
پاول فیودۆرف وتیشی: هەرێمی کوردستان دەرفەتێکی ئابووریی باشی بۆ کۆمپانیای ڕوسنەفت و خاوەن پشکەکانی ئەو کومپانیایە خولقاندووە.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment