گفتوگۆی سیاسیی نێوان ئێران و فه‌ڕه‌نسا له‌ پاریس به‌ڕێوه‌ ده‌چێت

به‌شی ئێران/ کوردی- سه‌یید عه‌باس عێراقچی جێگری کاروباری نێوده‌وڵه‌تیی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران و مۆریس گۆردۆمۆنتاین سکرتێری گشتیی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا چواره‌م خولی گفتوگۆی سیاسیی نێوان پاریس و تاران ئه‌نجام ده‌ده‌ن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، گفتوگۆکه‌ بڕیاره‌ ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌/ 30ی سه‌رماوه‌زی 96 له‌ پاریس به‌ڕێوه‌ بچێت و ئه‌و دانیشتنه‌ش له‌ چوارچێوه‌ی ڕێککه‌وتننامه‌ی واژۆکراوی نێوان ئێران و فه‌ڕه‌نسا هه‌ر شه‌ش مانگ جارێک له‌ تاران و پاریس به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

له‌ دانیشتنه‌که‌دا ڕاگۆڕینه‌وه‌ له‌سه‌ر پرسی جۆربه‌جۆری ناوچه‌که‌ و جیهان به‌ تایبه‌ت گۆڕانکارییه‌کانی حه‌وزه‌ی که‌نداوی فارس و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست تاوتوێ ده‌کرێت.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی میهر

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 9534

Your Comment

You are replying to: .
captcha