بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ساڵح موسلیم، ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی پارتی یەکێتی دیموکرات-پەیەدە، لەچاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کەناڵی ڕۆژئاڤا، ڕایگەیاندووە، هەڵوێست و ئاڵۆزییەکانی ئەمداوییەی حکوومەتی ناوەندیی سووریا بەرامبەر بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری باکووری سووریا، بە هاوکاریی دەوڵەتی تورکیا بووە کە هەوڵی لاوازکردنی کوردانی سووریا دەدات.
ناوبراو جەختی کردۆتەوە: هەر کاتێک کورد، توانی دوژمنی ستراتیژیی خۆی دیاری بکات، ئەو کات یەکێتی نەتەوەیی کورد دێتە دی، دوژمنی ستراتیژیی گەلی کوردیش، لە ئێستادا دەوڵەتی تورکیایە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment