هه‌ندێک حیزبی سیاسیی کوردستان به‌ دوای فیتنه‌ و گێره‌شێوێنییه‌وه‌ن

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامێکی سه‌رکردایه‌تیی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان ژماره‌یێک له‌ حیزبه‌کانی هه‌رێم به‌وه‌ تۆمه‌تبار ده‌کات که‌ ئامانجیان له‌ به‌شداری کردنی خۆپیشاندانه‌کان ئاماده‌کاری کردنه‌ بۆ هه‌ڵبژاردن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌لی فه‌یلی به‌ ماڵپه‌ڕی "الغدپرس"ی وتوووه‌ چه‌ند حیزبی سیاسیی ناسراو به‌ مه‌به‌ستی ئاژاوه‌گێڕی و گێره‌شێوێنی جه‌ماوه‌ر ده‌جووڵێنن و ده‌یانهێننه‌ سه‌ر شه‌قام.

ناوبراو زیادی کردوووه‌: ئه‌و حیزبانه‌ تا ئێستا له‌ پڕۆسه‌ی سیاسیدا فه‌شه‌لیان هێناوه‌ و ئێستا که‌ له‌ هه‌ڵبژاردن نزیک ده‌بینه‌وه‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ن هه‌ندێک ئیمتیاز وه‌ربگرن.

فه‌یلی جه‌ختی کرده‌وه‌: ژماره‌ی خۆپیشانده‌ران که‌من و حیزبه‌ کوردستانییه‌کان به‌رپرسیاری تێکدانی موڵکی گشتی و سامانی هاووڵاتییانن.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 9524

Your Comment

You are replying to: .
captcha