بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەحموود عوسمان سیاسەتوانی کورد باس لەوە دەکات حکوومەتی هەرێم نامەیێکی ئاراستەی پارلەمانی کوردستان کردووە و تێیدا داوای کردووە لە ماوەی سێ مانگی داهاتوودا هەڵبژاردنی پێشوەختە لە هەرێمدا بەڕێوە بچێت و زیاتر دەشڵێت: حکوومەتی فیدراڵی عێراق و حکوومەتی هەرێمی کوردستان پاش هەڵبژاردنەکانی هەرێم پێکەوە گفتوگۆ دەکەن.
عوسمان دەریبڕی: پارتە دژبەرەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان داواکاری هەڵوەشانەوەی حکوومەت بوونە و دوو حیزبی یەکێتیی نیشتمانی و دیموکراتی کوردستان لەم دۆخەدا لەگەڵ ئەو ڕایە نین هەر بۆیەش بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختە باشترین بژاردەی ئێستای هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەر بوونی کێشەکانە.
ڕوونیشی کردەوە، بەغدا پێی خۆشە لەگەڵ هەموو پارتە کوردستانییەکان دابنیشێت بەڵام چاوەڕێی دەرەنجامی هەڵبژاردنەککانی هەرێم دەمێنێتەوە و هەر بۆیەش گفتوگۆی نێوان هەولێر و بەغدا تا پاش هەڵبژاردنەکانی هەرێم وەدرەنگ دەکەوێت.
سەرچاوە: « الموقف العراقی»
کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥
Your Comment