بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانیی ورمێ ئاماژە دەکاتە قسەکانی سێ ڕۆژ پێش ئێستای وەزیری ناوخۆ و دەڵێت: سەرەڕای ئەوەی جەنابی ڕەحمانیی فەزڵی لەبەر چاوی زیاتر لە ٤٠٠ چالاکوانی ئابووری وتی لە ئەوڕۆکەوە سنوورەکە دەکرێتەوە بەڵام ئێستا لەو قسەیە سێ ڕۆژ تێپەڕیوە و دۆخەکە هەر وەک خۆی وایە.
عەلی دەیلەمقانیان زیاتر وتیشی: هەر ئەوڕۆکە جێگری پارێزگار پێمان دەڵێت هیچ فەرمانێک بۆ کردنەوەی دەروازەکە نەهاتووە و گومرگی تەمەرچینیش بە هەمان شێوە باس لەوە دەکات لە تارانەوە فەرمانیان نەداوە. ئەمەش لە حاڵێکدایە هەناردەی ئێمە بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان یەکسانە لەگەڵ سەتا ١٠ی هەناردەی نانەوتی و زۆر بە ئاسانی ڕادەستی تورکیامان کردووە.
ئەوەشی خستەڕوو: بە ئێمەیان وت ڕێککەوتنی سێ قۆڵی کراوە لە نێوان ئێران و عێراق و تورکیا کە سنوورەکان دابخرێن بەڵام تورکیا تەنانەت یەک ڕۆژیش سنووری خۆی دانەخت و لەم ماوەیەدا سەتا ٧٠ هەنردەی بۆ هەرێم زیاد کردووە و هەوڵ و زەحمەتی ١٥ ساڵەی بازرگانانی ئێمە بۆ بەدەستەوە گرتنی بازاری هەرێم تەفروتوونا بوو.
دەریشیبڕی: بەداخەوە ئێستا پاش ٤٠ ساڵ کە لە شۆڕشی ئیسلامی تێپەڕ دەبێت سەرۆککۆمار باس لە بژێوی خەڵک دەکات و تەنانەت بۆ ئەوەش هەنگاوێکی ئەوتۆ هەڵناگرێت. وەزیری ناوخۆ دەڵێ ئەو سنوورەی زیاتر لە ١٠ هەزار کەس نانی تێدا دەخۆن بازە و بە کردە دەبینین دۆخەکە جۆرێکی دیکەیە. ئەمەش واتا بەرپرسان بڕوایان بە قسەی خۆشیان نییە.
کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥
Your Comment