تورکیا ئەندامەکانی داعش ڕەوانەی ئەدلیب دەکات

بەشی تورکیا- سوپای تورکیا ٢٠٠ دیلی داعشی لە دوو گرووپی سولتان موراد و بەرەی شام وەرگرتووە و بۆ لاواز کردنی کوردەکان ناردوونی بۆ هەندێک ناوچەی پارێزگای ئەدلیب.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، یەکێک لە فەرماندەکانی گرووپە بەرهەڵستکارەکانی سووریا باس لەوە دەکات تورکیا تاقمێک لە تیرۆریستانی داعشی ناردۆتە ناوچەکانی پارێزگای ئەدلیب لە باکووری ڕۆژئاوای سووریا.

ئەبوو عومەر ئەدلەبی فەرماندەی گرووپی ناودار بە کەتیبەی باکوور لەمبارەوە دەڵێت: هەردوو گرووپی سولتان موراد و بەرەی شام نزیک بە ٢٠٠ ئەندامی داعشیان ڕادەستی سوپای ترکیا کردووە و تورکیاش ئەو ٢٠٠ داعشییەی ناردۆتە هەندێک لە ناوچەکانی پارێزگای ئەدلیب تاوەکوو دژ بە هێزەکانی باکووری سووریا و بەتایبەت کوردەکان بەکاریان بهێنێت.

ئەدلەبی دەڵێت هەبوونی ژمارەیێک داعشی لە ناوچەکە دەبێتە پاساوێکی باش بۆ هێرشی داهاتووی تورکیا بۆ ناوچەکە و شەرعیەتی پێدەدات.

هەروەها ئەوەشی خستە ڕوو لە ئێستادا تورکیا بێوەیترین شوێنە بۆ ئەو تیرۆریستانە و گرینگترین مۆڵگەکانیان غازی عەنتاب، ئەنتاکیە و قاراخانن و ئەمە لە وڵاتانی هەرێمیش شاراوە نییە.

فەرماندەی کەتیبەی باکوور حکوومەتی تورکیای بەوە تۆمەتبار کرد هەوڵ دەدات گۆڕانکاری لە پێکهاتەکانی ئەو ناوچەیە وەدیبێنێت و بەشێک لە حەشیمەتی ناوچەکە بەتایبەت لە عەفرین ئازوگۆز پێدەکات.

ئەدلەبی جەختی کردەوە: ئەمە وڵاتی ئێمەیە و ئامانجی ئێمەش چێکردنی وڵاتێکی هەمەڕەنگ و دیموکراتیک بۆ پێکەوە ژیان و دادوەرییە.

سەرچاوە: هاوار نیووز

کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥

News Code 9498

Your Comment

You are replying to: .
captcha