بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەیلا گۆوەن هاوسەرۆکی کۆنگرەی کۆمەڵگای دیموکراسی بە تۆمەتی بڵاو کردنەوەی وێنەی سەلاحەدین دەمیرتاش لە کاتی ئاراستەی بەرگریی دووراودوور لە ڕێگای ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە لە دادگەی ماردین، سێ مانگ زیندانی بۆ بڕایەوە.
لەیلا گۆوەن وێنەی دەمیرتاشی بڵاو کردۆتەوە لەو کاتەی لە ڕێگای ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە و دووراودوور خەریکی ئاراستە کردنی بەرگرییەکانی خۆی بۆ دادگەی ماردینە و هەربۆیەش سکاڵا لە دژی بەرز بۆتەوە و بانگهێشتی دادگا کراوە و لە ئاکامدا ڕۆژی ١٦ی نۆڤێمبێر لە ئامەد دەستگیر کرا و پاش لێپێچینەوە ئازاد کرا.
دواجار کۆبوونەوەی دادگاکەی هەر بەڕێوەچوو و چاوێک بنووقێنی تەنانە پێش ئەوەی پارێزەرەکانی گۆوەن لە دادگا ئامادە بن دادوەرەکان بەو پاساوەی تاوانەکەی ئاشکرایە بە تاوانبار لەقەڵەمیان دا و سێ مانگ زیندانیان بۆ بڕییەوە.
سەرچاوە: فورات نیووز
کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥
Your Comment