بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە ڕاگەیێندراوێکدا ئیدارەی قەزا و ناحیەکانی چەمچەماڵ لە هەموو ناوچەکە دۆخی نائاساییی ڕاگەیاندووە و ئەم یاسایەش لە سەعات ٢٠ بە کاتی ناوچەکە جێبەجێ دەکرێت.
هەروەها سبەینێش بە فەرمی پشوو ڕاگەیێندراوە و تەنیا بنککانی هاوپەیوەند لەگەڵ ئاسایش و تەندروستی بە ئاسایی کاری خۆیان دەکەن.
بەگوێرەی ڕاگەیێندراوەکە کۆنترۆڵی ئەو ناوچەیە سپێردراوە بە جەماڵ سوور کە فەرماندەیێکی سەربازییە.
خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی لە شارەکانی هەرێمی کوردستاندا لە دوێنی دووشەممە ٢٧ی سەرماوەزەوە دەستی پێکردووە و خەڵکی سەرەڕای ڕێگریی هێزە ئەمنییەکان هاتوونەتە سەر شەقام.
کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠
Your Comment