بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە ڕاگەیەنراوێکی رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکاندا هاتووە، دوای هەوڵێکی زۆری حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی ناوەندی، ناسنامەی 104 کەس لە قوربانیانی ئێزیدی کە لەسەر دەستی تیرۆریستانی داعشەوە کوژرا بوون، ئاشکرا کرا.
باس لەوەش کراوە، بڕیارە ڕۆژی شەممە بەم بۆنەیەوە رێوڕەسمێک بۆ گێڕانەوەی پرووسکیان و دووبارە ناشتنەوەیان لە گوندی کۆجۆ بەڕێوە بچێت.
ڕوون کراوەتەوە، شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی ناوەندی، جنین بلاسخارت نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، کەریم ئەحمەد خان راوێژکاری تایبەت و سەرۆکی تیمی نەتەوە یەکگرتووەکانی تایبەت بە لێپێچینەوە لە تاوانەکانی داعش، نوێنەرانی نێردە دیپلۆماسییەکان و باڵوێزخانە و کونسوڵگەی وڵاتان لە بەغدا و هەرێمی کوردستان، بەرپرسانی رێکخراوە نێودەوڵەتی و لۆکاڵی و کەسوکاری قوربانیان، ئامادەی دەبن.
سەرچاوە: وشە
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment