به‌پێی هه‌واڵی کوردپریس، دوکتۆر ئێم گازیزی له وتارێکدا تیشکی خستۆته سه‌ر هه‌ڵوێستی چین به‌رانبه‌ر به پرسی کورده‌کان به تایبه‌ت کورده‌کانی عێراق.
ناوبراو له‌و وتاره‌دا نووسیویه‌تی: چین له‌گه‌ڵ 4 وڵاتی دیکه‌ی ئه‌ندامی هه‌میشه‌ییی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوووه‌کان یه‌ک له‌و وڵاتانه بوون که له سه‌ره‌تاوه کۆنسووڵخانه‌ی خۆیان له هه‌ولێر کرده‌وه. ئه‌و وڵاته پێوه‌ندیی دۆستانه‌ی له‌گه‌ڵ کورده‌کان هه‌یه به‌ڵام دژ به ڕاگه‌یاندنی تاکلایه‌نانه‌ی سه‌ربه‌خۆیی له‌لایه‌ن کورده‌کانه‌وه بوو.
ئه‌و خاوه‌ن بیره‌ی پرسی وڵاتی چین بڕوای وایه ئه‌و وڵاته ته‌نها ئه‌و کاته هاوڕای سه‌ربه‌خۆییی کورده‌کانه که حکوومه‌تی مه‌رکه‌زی و وڵاتانی ناوچه‌که ئه‌و سه‌ربه‌خۆیییه به فه‌رمی بناسێنن.
ناوبراو له هه‌مان کاتدا ده‌شڵێت: هه‌ڵبه‌ت ده‌کرێت هه‌لومه‌رجێک وێنا بکه‌ین که چین مۆڵه‌تی سه‌رهه‌ڵدانی وڵاتێکی سه‌ربه‌خۆی کوردی ده‌دات له حاڵێکدا به ڕواڵه‌ت دژ به‌و داپه‌ڕه بێت ئه‌وه‌ش به‌شێکه له تاکتیکی وڵاتی چین له ناوچه‌که‌دا.
ئه‌و خاوه‌ن بیره جه‌ختیش ده‌کاته‌وه: سه‌ربه‌خۆییی کورده‌کان له ناوچه‌که مومکینه لایه‌نگری ڕۆژئاوا بێت و ئه‌وه‌ش له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی ئابووریی چین نییه و دژایه‌تیی وڵاتی چین له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی وڵاتێکی سه‌ربه‌خۆی کوردی پاساوی هه‌یه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment