گرووپی ئاڵا سپییەکان لە عێراق گرووپێکی توندڕەو نییە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کارناسی پرسە ستراتێژیکەکانی عێراق دەڵێت: گرووپی ناسراو بە ئاڵا سپییەکان گرووپێکی کوردی میانەڕەوە کە پاش ئۆپەراسیۆنی کەرکووک و ناوچە کێشە لە سەرەکان پێکهاتووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، واسق هاشمی لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی «المعلومە»دا وتی: گرووپی ئاڵا سپییەکان گرووپێکی بناژۆخواز نییە و ئاڵاکەشی بە ڕەنگی سپییە کە وێنەی سەری شێرێکی تیادایە، ئەوان توانای ئەویان نییە دەست بە سەر شارەکاندا بگرن و تەنها بۆ تێکدانی دۆخی ئەمنیی شارەکان هەوڵ دەدەن.

هاشمی وەبیری هێنایەوە کە ئاڵا سپییەکان، بەرپرسارێتیی گوللەبارانی هاووڵاتییان و هێزە ئەمنییەکانی لە شاری دووزخورماتوو لە پارێزگای سەلاحەدین لە ئەستۆ گرتووە، کە تاقمێک شەهید و برینداری لێ کەوتۆتەوە.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 9488

Your Comment

You are replying to: .
captcha