به‌م زووانه‌ ده‌وڵه‌تی ئینتیقالی له‌ هه‌رێمی کوردستان داده‌مه‌زرێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- کامیل زه‌یدی نوێنه‌ری ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا له‌ په‌رله‌مانی عێراق باسی دامه‌زراندنی کابینه‌یێکی نائاسایی له‌ هه‌رێمی کوردستان له‌ داهاتوویێکی نزیکدا ده‌کات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، کامیل زه‌یدی به‌ هه‌واڵده‌ریی "الغدپرس"ی وتوووه‌: بزووتنه‌وه‌ی گۆران به‌ فه‌رمی کشانه‌وه‌ی خۆی له‌ حکوومه‌ت ڕاگه‌یاندوووه‌ و دژایه‌تیی زۆر به‌رانبه‌ر به‌ بارزانی له‌ نێو هه‌رێم ده‌بینرێت.

ناوبراو گوتیشی: ئه‌گه‌ری زۆره‌ کابینه‌یێکی نائاسایی له‌ هه‌رێمی کوردستان له‌ داهاتوویێکی نزیکدا پێک بهێنرێت.

زه‌یدی زیادی کرد: هاووڵاتییانی هه‌رێمی کوردستان چیتر له‌ ڕه‌فتاری سه‌رکرده‌ سیاسییه‌کانیان وه‌ڕه‌ز بوون و ئه‌و سیاسه‌توانانه‌ ڕووبه‌ڕووی ڕق و تووڕه‌ییی هاووڵاتییان بوونه‌ته‌وه‌ و بێگومان ده‌وڵه‌تێکی ئینتیقالی له‌ هه‌رێمی کوردستان داده‌مه‌زرێت.

ناوبراو جه‌ختیشی کرده‌وه‌: هه‌لومه‌رجی ئێستاکه‌ بۆ دامه‌زراندنی کابینه‌ی نائاسایی له‌ هه‌رێمی کوردستان و ڕاگه‌یاندنی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامی گشتپرسی و ده‌ست پێکردنه‌وه‌ی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا ڕه‌خساوه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 9486

Your Comment

You are replying to: .
captcha