بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژنامەی «الحیات»ی لەندەن لە ئەژماری ڕۆژی پێشوویدا نووسیی: گرووپێکی نوێی چەکدار لە کەرکووک و دووزخورماتوو لە ژێر ناوی خۆبەخش سەری هەڵداوە.
الحیات ئاماژەی بەوە کرد ئەو گرووپە ئیدیعا دەکات کە هەوڵە چەکدارانەکانی بۆ ئازاد کردنەوەی کەرکووک و شاری دووزخورماتوو لە پارێزگای سەلاحەدینە.
الحیات زیادی کرد: گرووپی خۆبەخش بەرپرسارێتیی گوللەبارنی بنکەکانی حەشدی شەعبی عێراق و هێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتەی لە ئەستۆ گرتووە.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment