به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شۆرای نیگابان نامه‌یێکی بۆ عه‌لی لاریجانی نووسیوه و تێیدا ڕه‌تی کردۆته‌وه که‌مینه ئایینیه‌کان وه‌کوو ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ئیسلامیی شار و گونده‌کان قبووڵ بکرێن.
له نامه‌که‌دا نووسراوه: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆرینه‌ی هاووڵاتییانی ئێران موسڵمان و په‌یڕه‌وی مه‌زهه‌بی فه‌رمیی ئێرانن ئه‌ندامێتیی غه‌یر موسڵمان له ئه‌نجومه‌نه‌کانی شار و گونددا پێچه‌وانه‌ی ئه‌و په‌یڕه‌وه شه‌رعییه ده‌بێت که فه‌رمووده‌کانی بنیاتنه‌ری کۆماری ئیسلامی به‌ڕێز ئیمام خومه‌ینی له ڕێکه‌وتی 12ی 7ی 1358 دیاری کردوووه.
له نامه‌که‌دا زیاد کراوه: به گوێره‌ی ماده‌ی 13ی ده‌ستووری ئێران که‌مینه ئایینیه‌کان له چوارچێوه‌ی یاسادا ئازادن ڕێوڕه‌سمی ئایینیی خۆیان ئه‌نجام بده‌ن. هه‌روه‌هاش به گوێره‌ی ماده‌ی 64ی ده‌ستوور ده‌توانن نوێنه‌ر بنێرنه په‌رله‌مان به‌ڵام به گوێره‌ی ماده ده‌ستوورییه‌کان و به تایبه‌ت ماده‌ی 100 و 105 و هه‌روه‌هاش ماده‌ی 12ی ده‌ستوور ئه‌ندامێتیی که‌مینه ئایینیه‌کان له ئه‌نجومه‌نی شار و گوند ناده‌ستوورییه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment