به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی یه‌کشه‌ممه یادی مه‌ولانا جه‌لاله‌ددین محه‌مه‌د به‌لخی شاعیر و عارفی به‌ناوبانگی سه‌ده‌ی 7ی کۆچی مانگی که له قوونییهی تورکیا ئه‌سپه‌رده کراوه به‌رز ڕاگیرا ئه‌وه‌ش 767 ساڵ پاش کۆچی دواییی مه‌وله‌وی ئه‌نجام درا.
ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا له‌و مه‌راسیمه‌دا ڕایگه‌یاند: ئه‌و ئاگره‌ی ئه‌وین که مه‌ولانا هه‌ڵیکرد پاش تێپه‌ڕینی 7 سه‌ده و نیو له مه‌رگی ئه‌و شاعیره ئێستاش بڵێسه‌داره.
ئه‌ردۆغان له‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا که له تورکیا وه‌کوو شه‌وی وه‌وی ناوی لێده‌برێت زیادی کرد: گه‌لی ئێمه که وشک و سیس بوووه به به‌ره‌که‌تی مه‌سنه‌وی و مه‌شقه‌کانی ئه‌و ده‌قه پیرۆزه‌ی مه‌ولانا دیسانه‌وه چه‌تر و چووزه‌ی تازه ده‌رده‌کات و ده‌بووژێته‌وه.
ڕێوڕه‌سمی ئه‌مساڵی ڕێزگرتن له مه‌ولانا به دروشمی برایه‌تی به‌ڕێوه چوو و ئه‌ردۆغان له‌و باره‌یه‌وه گوتی: تا ئه‌و کاته‌ی ئێمه برا بین و له پشت یه‌ک بین که‌س ناتوانێت چۆکمان پێ دابدات. ئه‌گه‌ر ئێمه هاوپشتی یه‌ک بین هیچ هه‌وڵێک بۆ په‌ره‌پێدانی لێکدابڕانمان ئه‌نجامی نابێت.
شیاوی ئاماژه‌یه مه‌زارگه‌ی مه‌ولانا له شاری قوونییهیه و هه‌موو ساڵێک هۆگران و لایه‌نگرانی ئه‌و شاعیر و عارفه مه‌زنه ئێرانییه له وڵاتی تورکیا له ده‌ور یه‌ک کۆ ده‌بنه‌وه و ڕێزی لێ ده‌گرن.
سه‌رچاوه: ده‌یلی سه‌باح
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment