بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ماڵپەڕی ڕاگەیاندنی پارێزگاریی کوردستان ڕای­گەیاند: لەو کۆبوونەوەیەدا کە بە بێ ئامادەبوونی میدیاکان و هەواڵنێران بەڕێوەچوو، بڕیاردەری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی وتوویەتی: ڕێگاچارەی چوونەدەرەوە لە کێشە ئابوورییەکانی ئێستاکەی وڵات ئابووری خۆڕاگرانە و هەوڵی جیهادییە.
عەلی شەمخانی بڕیاردەری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی درێژەی دا: گرینگترین ئەرکی بەرپرسان و بەڕێوەبەران ئەوەیە کە سەنگەرەکانی ئابووری خۆڕاگرانە چۆڵ نەکەن و لە گەڵ نەداری و هەژاریدا بەرەنگار ببنەوە.
ناوبراو زیادی کرد: ئابووری پارێزگاکانی سەر سنوور زۆر دواکەوتووە و لە سەردەمی شەڕدا پارێزگاکانی ڕۆژئاوای ئێران خەساری زۆریان بینیوە و پاش شەڕیش بەهۆی هاوسەنگ نەبوونی بەرنامەکانی گەشەپێدان نەیانتوانیوە بگەن بە ئاستی گەشەی پارێزگاکانی دیکەی وڵات.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment