به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌و میهره‌جانه که له پارێزگای کێبێک له وڵاتی که‌نه‌دا به‌ڕێوه چوو و فیلمی درێژی "کوپال" له ده‌رهێنانی کازم مه‌لایی توانی خه‌ڵاتی باشترین فیلمی درێژ و کورته فیلمی "پیاوێک که له بیر ده‌چوو هه‌ناسه بکێشێت" له ده‌رهێنانی سامان حسێن پوور توانی خه‌ڵاتی باشترین کورته فیلمی چیرۆکیی مێهره‌جانه‌که بۆ خۆی مسۆگه‌ر بکات.
ئه‌و مێهره‌جانه له ڕۆژانی 8 تا 10ی دیسێمبێر به‌ڕێوه چوو و سێهه‌مین خۆلی مێهره‌جانی خه‌ڵاته سه‌ربه‌خۆوه‌کانی مونتریاڵ 10ی دیسێمبێر به نمایشی فیلمه براوه‌کان کۆتاییی پێهات.
کورته فیلمی "پیاوێک که له بیری ده‌چوو هه‌ناسه بکێشێت" چواره‌مین به‌رهه‌می سامان حسێن پووره که به سه‌رهاتی بنه‌ماڵه‌یێک ده‌گه‌ڕێنێته‌وه که له سه‌روبه‌ندی ڕووخان دایه و پیاوی بنه‌ماڵه‌که ده‌بێ بڕیار ده‌ر بکات.
سامان حسێن پوور ده‌رهێنه‌ری 24 ساڵانی کوردستانی، خوێندکاری کارناسیی سینه‌ما ده‌رهێنه‌ری، فیلمه‌کانی تا ئێستا نزیک به 650 جار له مێهره‌جانه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کاندا نمایش کراوه و ده‌یان خه‌ڵاتی نه‌ته‌وه‌یی و نێونه‌ته‌وه‌ییشی مسۆگه‌ر کردووه.
نوێترین به‌رهه‌می سامان حسێن پوور له ژێر ناوی "دوایین باوه‌ش" (آخرین آغوش) له قۆناغه کۆتاییه‌کانی دایه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment