٣٠٠ ملیۆن دۆلار بۆ ناوچە بوومەلەرزەلێداوەکان تەرخان دەکرێت

بەشی ئێران- فەرهاد تەجەری دەڵێت: بڕیار دراوە بڕی ٣٠٠ ملیۆن دۆلار لە سندووقی پاشەکەوتی گەشەی نەتەوەیی بۆ ناوچە بوومەلەرزەلێدراوەکانی پارێزگای کرماشان تەرخان بکرێت.

نوێنەری خەڵکی سەرپێڵ، قەسری شیرین و گیلانی ڕۆژئاوا لە مەجلیسی شۆرای ئیسلامی لە لێدوانێک بۆ هەواڵنێری کوردپرێس دەڵێت: لە هەموارکراوی پرۆژەیاسای بووجە لە دوو شوێن بەشی بوومەلەرزەی کرماشان ڕەچاو گیراوە کە یەکێکیان سندووقی پاشەکەوتی گەشەی نەتەوەییە کە مۆڵەتی ڕێبەری باڵای وڵاتی بۆ وەرگیراوە.

ئەوی دیکەش سەتا ١٠ی سووپسیدی خەڵک بوو کە پاش ئەوەی لە مەجلیس و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ڕووی دا لەوە بێبەش بووین و بڕەکەشی جێگای سەرنج بوو و دەگەیشتە ١٥٠٠ تا ١٨٠٠ ملیارد تمەن.

تەجەری زیاتر وتیشی: لە لێژنەی بەرنامە و بووجەدا بڕیار درا نزیک بە ٣٠٠ ملیۆن دۆلار لە سندووقی پاشەکەوتی گەشەی نەتەوەیی بۆ ناوچە لێقۆماوەکانی پارێزگای کرماشان تەرخان بدرێت کە بڕێکی بەرچاوە بەڵام هێشتاکەش بۆ چارەسەری هەموو کێشەکان بەس نییە و هیوادارین پەسند بکرێت و لە ئایندەیێکی نزیکدا ببێتە پارە و بچێتە ڕەوتی نۆژەن کردنەوەی ئەو ناوچانە.

کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥

News Code 9453

Your Comment

You are replying to: .
captcha