چاکسازیی بودجه‌ی 96 بۆ پاڵپشتی کردنی بوومه‌له‌رزه‌لێدراوه‌کان تاوتوێ ده‌کرێت

به‌شی ئێران- کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مان ده‌ستی ­پێکرد و نوێنه‌رانی په‌رله‌مان گۆڕینی به‌رنامه‌ی ئه‌مڕۆیان په‌سه‌ند کرد و پڕۆژه‌ی چاکسازیی یاسای بودجه‌ی ساڵی 96 سه‌باره‌ت به‌ پشتیوانی کردنی لێقه‌وماوانی بوومه‌له‌رزه‌ی کرماشان تاوتوێ ده‌که‌ن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌بدولڕه‌زا مێسری له‌ دانیشتنی فه‌رمیی ڕۆژی ڕابردووی په‌رله‌مان ماده‌ی 104ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی به‌ به‌ڵگه‌ هێنایه‌وه‌ که‌ ئه‌گه‌ر 50 نوێنه‌ری په‌رله‌مان داوای تاوتوێ کردنی بابه‌تێک له‌ ده‌ره‌وه‌ی کۆبوونه‌وه‌ی فه‌رمی بکه‌ن ده‌بێت ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ به‌ شێوازی نائاسایی بێته‌ په‌رله‌مان و تاوتوێ بکرێت.

نوێنه‌ری کرماشان له‌ په‌رله‌مانی ئێران وتیشی: پڕۆژه‌ی پشتیوانی کردن له‌ لێقه‌وماوانی کرماشان پڕۆژه‌یێکی به‌په‌له‌یه‌ و پێویسته‌ تاوتوێ کردنی په‌رله‌مان بخرێته‌ یه‌که‌مایه‌تییه‌وه‌ هه‌ر بۆیه‌ش داوا ده‌که‌م به‌ بۆنه‌ی ئه‌و لێقه‌وماوانه‌وه‌ که‌ له‌ هه‌وای 5 پله‌ی ژێر سیفر له‌ نێو خێوه‌تدا ده‌ژین پڕۆژه‌ی پشتیوانی کردنیان تاوتوێ بکه‌ن.

شیاوی ئاماژه‌یه‌؛ پزشکیان جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مانی ئێران له‌ وڵامی ئه‌و داوایه‌دا وتی: پڕۆژه‌ی پشتیوانی کردنی بوومه‌له‌رزه‌لێدراوه‌کان تاوتوێ بکرێت. \

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 9422

Your Comment

You are replying to: .
captcha