به‌هۆی پیسیی هه‌واوه‌ قوتابخانه‌کانی تاران داخران

به‌شی ئێران/ کوردی- پاش زیاد بوونی گه‌ردیله‌کان و پیسیی هه‌وا بڕیار درا سه‌رجه‌م قوتابخانه‌کانی تاران ڕۆژی دووشه‌ممه‌ بۆ هه‌ر دوو به‌شی سه‌رله‌به‌یانی و پاش نیوه‌ڕۆ پشوو بدرێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، کۆبوونه‌وه‌ی نائاساییی جێگرایه‌تیی ئاوه‌دانکاری پارێزگای تاران به‌ به‌شداریی به‌ڕێوه‌به‌ری ئیداره‌ی ژینگه‌پارێزی و ئه‌ندامانی کۆمیته‌ی هاوبه‌ش شه‌وی یه‌کشه‌ممه‌ به‌ڕێوه‌ چوو و له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا بڕیار درا سه‌رجه‌م قوتابخانه‌کانی تاران جگه‌ له‌ فیرووزکووه‌، ده‌ماوه‌ند و په‌ردیس له‌ هه‌ر دوو به‌شی سه‌رله‌به‌یانی و پاش نیوه‌ڕۆدا ده‌وام نه‌که‌ن.

هه‌ر له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا بڕیار درا یاسای تاک و جووت له‌ ده‌رکه‌ی ماڵه‌کانه‌وه‌ ده‌ست پێبکات و مۆڵه‌تی ترافیکیش تا کۆتاییی ئه‌و حه‌فته‌یه‌ له‌ شاری تاران نافرۆشرێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 9418

Your Comment

You are replying to: .
captcha