هەڵبژادرن ڕێگاچارەی چارەسەریی کێشەکانی هەرێمی کوردستانە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی پێشووی هەرێمی کوردستان جەختی کردەوە باشترین ڕێگاچارە بۆ چارەسەر کردنی کێشەکانی ئێستای هەرێمی کوردستان بەڕێوەبردنی هەڵبژادرنە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسعوود بارزانی لەگەڵ بەرپرسانی سیاسی و حزبی و ئیداریی دەڤەری بادینان كۆ بووەوە و تەئكیدی لە پێویستی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن كردەوە وەک چارەسەرێكی گونجاو بۆ چارەسەركردنی قەیرانی سیاسیی هەرێم.

بارزانی لە وتەكەیدا سوپاسی هەڵوێست و قوربانیدانی خەڵکی هەرێمی لە شەڕی تیرۆر و بەشداریی بەرفراوانی ئەو دەڤەرەی لە پڕۆسەی ڕیفراندۆم كرد.

ناوبراو لەبارەی بارودۆخی هەرێمی كوردستانیشەوە وتی: پێویستە فەرهەنگی پێكەوەژیانی پێكهاتە نەتەوەیی و ئایینییەكانی هەرێمی كوردستان وەک خۆی بمێنێتەوە و بپارێزرێت و ئەرک و مافی هەموو لایێک بە یەكسانی دیاری بكرێت.

سەرچاوە: ماڵپەڕی سەرۆکایەتیی هەرێم

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 9395

Your Comment

You are replying to: .
captcha