به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌پێی زانیارییه وه‌ده‌ست هاتوووه‌کان له ئه‌رکانی فه‌رمانده‌ییی هێزی چه‌کداری تورکیا، والری گراسیمۆف، سه‌رۆکی ئه‌رکانی فه‌رمانده‌ییی هێزی چه‌کداری ڕووسیا که سه‌ردانی ئه‌نقه‌ره‌ی کردبوو له‌گه‌ڵ ژێنڕاڵ هۆلۆسی ئاکار، سه‌رۆکی ئه‌رکانی فه‌رمانده‌ییی هێزی چه‌کداری تورکیا له بنکه‌ی سوپای تورکیا له ئه‌نقه‌ره دیدار و گفتوگۆی کرد.
هه‌واڵه بڵاو کراوه‌کان له سه‌رچاوه ده‌وڵه‌تییه‌کان ئه‌وه ده‌رده‌خات که له‌و دیداره دوو قۆڵییه‌دا، پرسی ناوچه‌کانی دوور له شه‌ڕ و پێکدادان به میحوه‌رییه‌تی ئۆپه‌راسیۆنی سوپای تورکیا له ئیدله‌ب له سێبه‌ری پاڵپشتییه‌کانی ئێران و ڕووسیا و هه‌روه‌ها پرسی سه‌روه‌ریی هێزه‌کانی یه‌په‌گه له‌سه‌ر کانتۆنی عه‌فرین خرایه به‌ر باس و لێکدانه‌وه.
سوپای تورکیا که تا ئێستا سێ شوێنی چاودێریی سه‌ربازی له ئیدله‌بی دامه‌زراندوووه به دوای دامه‌زراندنی 9 خاڵی سه‌ربازیی دیکه له ده‌وروبه‌ری پارێزگای ئیدله‌به که له‌و پێناوه‌دا خوازیاری ئه‌وه‌یه هێزه‌کانی یه‌په‌گه عه‌فرین چۆڵ بکه‌ن.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی Haber7ی تورکیا
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment